یەكێتی ئەوروپا: یارمەتییە سەربازییەكان بۆ ئۆكراینا ڕاناگرین



جۆزیب بۆریل كۆمسیاری سیاسەتەكانی دەرەوەی ئەكێتی ئەوروپا، ئەو بیانوانە ڕەتدەكاتەوە كە بەشێك لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەیهێننەوە و داوا دەكەن كۆتایی بە یارمەتییە سەربازییەكان بهێنرێت بۆ ئۆكراینا لەپێناو كۆتایی هێنان بە ململانێكان.

بۆریل لە كۆنگرەی ساڵانەی وەبەرهێنان لە بەرگری ئەوروپا 2022 ڕایگەیاند:”دەزانم لە ئەوروپا ڕای گشتی هەیە كە دەڵێت، هەرچەندە یارمەتییەكان بۆ ئۆكراینا بەردەوامبن، جەنگ درێژە دەكێشێت، ئەوان دەڵێن: گەر دەتانەوێت كۆتایی بە جەنگ بهێنن، پشتیگریی لە ئۆكراینا ڕابگرن و جەنگ كۆتایی دێت. بەڵام چۆن تەواو دەبێت؟ ئەمە مەسەلەیەكی گرنگە”.

بە وتەی كۆمسیاری سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا:”ناكرێت ئەم جەنگە بە سەركەوتنی رووسيا و داگیركردنی ئۆكراینا كۆتایی بێت، پێویستە پشتگیریكردن لە ئۆكراینا بەردەوام بێت”.

جۆزیب بۆریل دەڵێت:”ئۆكراینا شەڕ دەكات، لەپێناو مانەوەمان لە ژیان، لە هەمان كاتدا پارێزگاریی لە نەریتی هاوبەش و ئاسایشی ئێمە دەكات، گەر ئەمە ڕاست بێت كە پێمان وایە ڕاستە، كەمترین كار كە دەتوانیین بیكەین ئەوەیە یارمەتی سەربازی و مەشق و ڕاهێنان پێشكەش بە هێزەكانی وڵاتەكە بكەین، دەبێت لەسەر ئەم كارە بەردەوام بین”.

 

كەش و هەوایەكی سارد ڕوو لە هەرێم دەكات
پێت كەش و هەوایەكی سارد ڕوو لە هەرێم دەكات
ئەمریكا چەند كۆمپانیایەك بەهۆی یارمەتیدانی سوپای ڕوسیاوە دەخاتە لیستی ڕەشەوە
دوات ئەمریكا چەند كۆمپانیایەك بەهۆی یارمەتیدانی سوپای ڕوسیاوە دەخاتە لیستی ڕەشەوە
پەیوەندیدار