بڕیاری لێخۆشبوون بۆ غەرامەی سەر شۆفێران دەركرا



وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا، لێخۆشبوون بۆ بەشێک لە قەرزیا هاووڵاتیان دەربکات تایبەت بە سزاکانی هاتووچۆ.

بەپێی نوسراوێک کە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کرابوو، بڕیاردرا بە لیخۆشبوونی 20٪ بۆ قەرزی سزای هاتووچۆ بۆ ماوەی شەش مانگ، ئەم بڕیارەش لە 28/8/2023 وە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و تاوەکو 28/2 ساڵی ئایندە کاری پێدەکرێت.

هەربەپێی نوسراوەکە، لەدوای ئەو بەروارەوە، ئەم بڕیارە کاری پێناکرێ و هاووڵاتیان دەبێت لەماوەی 20 ڕۆژدا سزاکانیان بدەن، ئەگەر نا بەپێی بڕیاری هاتووچۆ سزاکانیان زیاد دەکات.

پێشت نرخی دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە
یەكگرتوو لەسەر مووچەی فەرمانبەران پەنا بۆ دادگای فیدڕاڵی دەبات
دواتر یەكگرتوو لەسەر مووچەی فەرمانبەران پەنا بۆ دادگای فیدڕاڵی دەبات
پەیوەندیدار