دادگای فیدراڵی لەسەر دۆسیەیەکی تایبەت بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە



بڕیارە دادگای فیدراڵی لەسەر پرسی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.

بە پێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە دادگاکە لەسەر دۆسیەیەکی تایبەت بە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.

لە دۆسیەکەدا سکاڵا لەسەر سەرۆك وەزیران هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی تۆمار کراوە.

جێی ئاماژەیە لە ساڵی 2015-ەوە بە بڕیارێك بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە.

ڕۆژی 14ی ئابی ڕابردوو دادگاکە بۆ هەمان دۆسیە کۆبووەوە، بەڵام دانیشتنەکەی بۆ ئەمڕۆ دواخست.

پارە و بودجە و مووچە
پێشت پارە و بودجە و مووچە
ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی مەغریب گەیشتە زیاتر لە چوار هەزار کەس
دواتر ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی مەغریب گەیشتە زیاتر لە چوار هەزار کەس
ەیوەندیدار