پارە و بودجە و مووچە



د. ئەبوبەکر پێنجوێنی- ڕاوێژکاری شەرعی و دارایی

ئەو بارودۆخەی زیاتر لە نۆ ساڵە بۆ خەڵکی هەرێم خوڵقێنراوە بەرهەمی دەست پیسی و نیازخراپی حیزبی باڵادەست و تیمی حوکمڕانی ئەم هەرێمەیە، نەبوونی داهات، کورتهێنان و بەردەست نەبوونی پارە هۆکارە بنەڕەتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆحی تاڵانچێتی و برسیکردنی بەمەبەستی خەڵك.

بەڵگەی حاشاهەڵنەگری ئەم پرسە هەستیارو پڕمەترسییەش نەبوونی میزانەیەیە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ئەمە سەرەڕای بە تاڵانبردنی چەندین سندوقی داهات و پاشەکەوت لەوانە:

–  سندوقی خێرخوازی نەخۆشخانەی هیوا

–  پارەی بازرگان و بەڵێندەران

–  کرێ و قەرزی کۆمپانیا ناوخۆییەکان

–  سندوقی پاشەکەوت، تایبەت بە کەرتی گشتی و کەرتی ئەهلی

–  سندوقی پێشینەکان: نیشتەجێبوون، بازرگانی، پڕۆژەی بچوك، هاوسەرگیری، کشتوکاڵی و هتد…

–  لەوانەش خراپتر دەستبردن بۆ قوتی خەڵك، دزین و بڕین و دواخستنی موچەو پاشەکەوتکردنی زۆرەملێ، ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و هتد…

لە بەرامبەردا هەڵتۆقینی دەیان ملیاردێر و هەزاران ملیۆنلەر لە سێبەری حیزبی دەستەڵاتدار و تیمی حوکمڕانیدا، ئەمە وێڕای قۆرخکردنی بەشێکی زۆری کەرتی بازرگانی بۆ حیزب و ‘بەشێوەی راستەوخۆ’ بوونی دەیان کۆمپانیای زەبەلاحی گەورەی بازرگانی سەر بە حیزبە دەستڕۆیشتووەکان.

هاوکات بوونی دەیان کۆمپانیای باجگری حیبزی کە دواینیان کۆمپانیای پۆینت تو پۆینتە، ئەمانە هەموویان ڕۆڵی زارو دەبینن و تەنهاو تەنها ئەرکیان پڕکردنی گیرفانی حیزب و مژینی خۆێنی هاوڵاتییە!!!

لەلایەکی ترەوە قووڵبوونەوەی گیانی چینایەتی و جیاوازی زۆری چۆنێتی ژیانکردن لە نێوان خەڵکی ئاسایی و بەرپرسە حیزبی و حکومییەکاندا، ئەم برینەی زیاتر بەسوێ کردووە و خەڵك توشی شڵەژانی دەرونی بووە و نائارامی باڵی بەسەر خێزانەکاندا کێشاوە.

ماوەتەوە بڵێم ئەوەی دەگوزەرێت لە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد ‘ئەگەرچی بەغداد جێگای ئومێدنییە’ بەبێ هیچ دوودڵییەك هۆکاری یەکەم و کۆتایی هەولێر و حوکمڕانەکانی هەرێمە، ئەوەش بە بەڵگەی ئەوەی کە حیزب و دەستەڵات لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئامادەنەبووە داهات بداتە دەست حکومەتەکەی خۆی کە ‘هەرێمی کوردستانە’ ئێستا و لە داهاتووشدا چۆن دەیداتە دەست حکومەتی بەغداد.

 

 

سودانی دەچێتە ئەمریکا
پێشت سودانی دەچێتە ئەمریکا
دادگای فیدراڵی لەسەر دۆسیەیەکی تایبەت بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
دواتر دادگای فیدراڵی لەسەر دۆسیەیەکی تایبەت بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار