ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی مەغریب گەیشتە زیاتر لە چوار هەزار کەس



ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی مەغریب گەیشتە زیاتر لە چوار هەزار کەس و چاوەڕوان دەکرێت ژمارەکە بەرزتریش بێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆی مەغریب بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە دوو هەزار و 12 کەس.

ڕوونیشیکردەوە، دوو هەزار و 59 کەسیش بریندارن کە باری تەندروستی هەزار و 404یان ناجێگیرە، بەو هۆیەشەوە پێسبینی دەکرێت ژمارەی مردن بەرزبێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب ئەوەشی خستەڕوو کە هەوڵەکانی گەڕان بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی لە ژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکاندا گیریان خواردووە، بەردەوامن.

دادگای فیدراڵی لەسەر دۆسیەیەکی تایبەت بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
پێشت دادگای فیدراڵی لەسەر دۆسیەیەکی تایبەت بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
نووسینگەی سودانی چەند بڕیارێکی دەربارەی کەرکووك و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە
دواتر نووسینگەی سودانی چەند بڕیارێکی دەربارەی کەرکووك و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار