یەكەم شەپۆلی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزنی دەكەن و كەشی پاییزە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و باران بارین دەستپێدەكات.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەدوای ئەوەی ماوەی ڕابردوو بەھۆی دروستبوونی نزمە پاڵەپەستۆیەکی قوڵ لەسەر دەریای ناوەراست شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین وڵاتی یۆنانی گرتەوە و لە زۆر ناوچەدا لافاوێکی گەورە و مێژوویی دروستبوو، ئەمەش بەھۆی گەرمبوونی بەرچاوی دەریاکە لەماوەی ھاوینی ئەمساڵ، کە زیاتر لە ھەر کاتێکی دیکە بەھەڵمبوون زیاترە و وزە و شێیەکی زیاتر بۆ شەپۆلەکان دابین ئەکات.

وتیشی، “لە ڕۆژانی داھاتوودا کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە ڕوودەکاتە سەر کەناراوەکانی باکوری ڕۆژھەڵاتی وڵاتی لیبیا و ئەگەری بارانێکی زۆر و دروستبوونی لافاو ئەبێت لە پاشان لاواز ئەبێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ھەربەھۆی کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لە سبەی بەدواوە بارستە ھەوایەکی فێنک لەدەریای لەناوەڕاستەوە ھەڵدەکاتە سەر وڵاتانی شام و دواتریش لە ڕۆژانی ١٢ و ١٣ ی مانگ کاریگەریەکانی درێژ ئەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما بەراورد بە کاتی ئێستا بەڕێژەی ٢ تا ٣ پلە نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت.

ئەو شارەزایەی كەشناسی پێشبینی ئەوەشی كرد، “بەھۆی بوونی ھەوای سارد و شێی پێویست لە بەرزایەکانی سەرەوەی ھەوادا ھەر لەڕۆژانی ١٢ و ١٣ی مانگ لەناوچەکانی باکوری کوردستان و ناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر و دھۆک و ئیدارەی ڕاپەڕین بەتایبەتیش ناوچە شاخاویەکان ئاسمان بەزۆری ئەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و ھاوشێوەی حاڵەتەکەی ڕابردوو لەھەندێ ناوچەدا پێشبینی چالاکبوونی ھەورە بروسکە و تاوە بارانی کورتخایان بەڕێژەی جیاواز ئەکەین”.

 

لە سلێمانی تەقە لە فرۆشیارێكی ئۆتۆمبێل كرا
پێشت لە سلێمانی تەقە لە فرۆشیارێكی ئۆتۆمبێل كرا
“لایەنی كەمتەرخەم لە ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق دیاری دەكرێت”
دواتر “لایەنی كەمتەرخەم لە ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق دیاری دەكرێت”
ەیوەندیدار