كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە



بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێمی کوردستان سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی ڕابردوو.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەکردووە، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ لە ١ بۆ ٢ پلە بەرزتر دەبنەوە.

کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شارەكانی بەمجۆرە خستووەتەڕوو:

هەولێر: ٣٩ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣٨ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣٨ پلەی سیلیزی

کەرکووک: ٤١ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٤٠ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٩ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٩ پلەی سیلیزی

جاجی ئۆمەران: ٢٩ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٣ پلەی سیلیزی

قەزای ماوەت بۆردومان دەکرێت
پێشت قەزای ماوەت بۆردومان دەکرێت
تورکیا داوای قەرەبوو لە عێراق دەکات
دواتر تورکیا داوای قەرەبوو لە عێراق دەکات
ەیوەندیدار