تورکیا داوای قەرەبوو لە عێراق دەکات



پێگەی ” میدڵ ئیست ئای” بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، تورکیا لەسەر راگرتنی ھەناردەی نەوتی کوردستان لە دادگای کۆڵۆمبیا لە ویلایەتی واشنتن دی سی ئەمریکا سکاڵای دژی حکومەتی عێراق تۆمارکردووە و داوای ٩٥٦ ملیۆن دۆلار قەرەبوو لە عێراق دەکات.

لە کاتێکدا عێراق لە مانگی نیساندا داوای لە دادگای فیدراڵی ئەمریکا کرد بڕیارێکی ناوبژیوانی لە دژی تورکیا جێبەجێ بکات و داوای قەرەبووی ٢.٦ هەزار دۆلاری کرد، بەهۆی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستانەوە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨، سەبارەت بە بڕیارەکە بەرپرسانی ئەنقەرە سەرسووڕمانی خۆیان نیشاندا.

بەپێی بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی پاریس تورکیا دەبێت نزیکەی ٢.٦ ملیار دۆلار قەرەبوو بداتە عێراق لەسەر ھەناردەی نەوتی کوردستان و چەند گرێبەستێک کە نزیکەی ٣٠ ساڵ لەمەوبەر لەنێوان ھەردوو وڵات ئەنجامدراوە، تورکیاش پێی وایە ئەو بڕیارە نادادپەروەرانەیە و دەبوو دادگا لە بەرژەوەندی تورکیا بڕیار بدات نەک عێراق.

ڕۆژی ٥ شەممە، تورکیا هەنگاوێکی گرتبەر بە ئاڕاستەی داواکردنی قەرەبووەکانیان لە عێراق، لە دادگای نێودەوڵەتی پارێزەرانی تورکیا عێراق تۆمەتباردەکەن بەوەی دادگاکانی ئەمریکا وەک ئامڕازێک بۆ سکاڵاکانی دژی تورکیا بەرکاردەھێنێت، بۆیە بڕیاریانداوە ئەمجارە لە دادگاکانی ئەمریکاوە ئەوان سکاڵا لە دژی عێراق تۆماربکەن و داوای قەرەبوو بکەن، زیاتر لەو بڕەی دەبێت تورکیا بیداتە عێراق.

سەرچاوەکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە، بڕیارە سەرەتاییەکەی دادگای نێودەوڵەتیی لە بەرژەوەندی عێراق سەرکەوتوو نەبووە، چونکە ناوبژیوانییەکە زۆربەی داواکارییەکانی بەغدای ڕەتکردووەتەوە و کەمتر لە ٧٪ی قەرەبووی ئەو زیانانەی کە داوای دەکرد، پێدابوو، هەروەها زۆربەی داواکارییەکانی ٤٠٪ بە تورکیا بەخشی، لەوانەی کە داوای کردبوو، واتە عێراق بە سوودەوە ٢.٦ ملیار دۆلار دەبێت بداتە توركیا، توركیاش ٣.٥ ملیار دۆلار دەبێت بداتە عێراق.

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
پێشت كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
 “ڕەنگە لە ٢٠٣٠دا ٣٤٠ ملیۆن ژن و منداڵی کچ ڕووبەڕووی هەژاری لەڕادەبەدەر ببنەوە”
دواتر  “ڕەنگە لە ٢٠٣٠دا ٣٤٠ ملیۆن ژن و منداڵی کچ ڕووبەڕووی هەژاری لەڕادەبەدەر ببنەوە”
ەیوەندیدار