ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان سەرکەوتنی یەکجارەکی ڕاگەیاند



ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات”ھەسەدە” لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لەئۆپەراسیۆنی پتەوکردنی ئاسایش، لە ٢٧ی ئابی ڕابردوودا دەستیپێکرد، لە گوندەکانی دێرەزور، دژی شانەکانی داعش و بازرگانانی ماددە ھۆشبەرەکان و تاوانکارەکان، بەپلەی یەکەمیش شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی “داعش”یان کردە ئامانج.

هەسەدە دەشڵێت، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکاندا ٢٩ چەکداری گروپە تیرۆریستییەکان کوژراون و ١٥ چەکداریش دەستگیرکراون، ٢٥ شەڕڤانیش شەھیدبوون و ٩ ھاووڵاتیش بە تەقەی گروپە چەکدارەکان برینداربوون، ھەروەھا ٤ ئەندامی ھێزەکانی پاراستنی نەتەوەیی سوریاش دەستگیرکراون، بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیش دەستی بەسەرداگیراوە.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ھەندێک ھێزی سەربە رژێمی سوریا و تورکیا ھەوڵیانداوە ناکۆکی دروست بکەن، بەڵام پەیوەندی بەردەوامی نێوان ھێزەکانی ھەسەدە و خەڵکی ناوچەکە و ھۆشیاری بەردەوامیان لە پێشھاتەکانی ئۆپەراسیۆنەکە ھەوڵەکانی پوچەڵکردەوە.

ھەسەدە راشیگەیاندووە، ناوچەی دێرەزور لە ١٢٥ گوندی ژێر دەسەڵاتی ئەنجوومەنی سەربازی دێرەزۆری سەر بە ھەسەدە پێکدێت، تەنیا لە ٥ گوند گرژی لە نێوان شەڕڤانان و گروپە چەکدارەکان دروستبووبوو.

پزیشکەکان ئامۆژگارییان کرد و گەنجینەیەکی دەگمەنی دۆزییەوە
پێشت پزیشکەکان ئامۆژگارییان کرد و گەنجینەیەکی دەگمەنی دۆزییەوە
دوو کەس خنکان و تەرمی کەسێکیش لە دەریاچەی دوکان دۆزرایەوە
دواتر دوو کەس خنکان و تەرمی کەسێکیش لە دەریاچەی دوکان دۆزرایەوە
ەیوەندیدار