پزیشکەکان ئامۆژگارییان کرد و گەنجینەیەکی دەگمەنی دۆزییەوە



پیاوێکی نەرویجی ملوانکەیەکی زێڕی دەگمەنی دۆزیەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شەشەم، ئەمەش پاش ئەوە دێت کە پزیشکەکانی ڕێنماییان کرد بۆئەوەی ماسولکەکانی بەهێز ببێت زیاتر بجوڵێت،

ئێرلند بۆر پیاوێکی نەرویجییە، پاش سەردانیکردن بۆلای پزیشک بۆچارەسەر، پزیشکەکان پێیان راگەیاند بۆ هێزدان بە ماسولکەکانی دەبێت زۆر بجوڵێت، ئەویش بڕیاردا ئامێرێکی خشڵ دۆزینەوە بکڕێت و پاشان دەستی کرد بەگەڕان، ڕۆژێکیان پارچە خشڵێک دەدۆزێتەوە و ژیانی دەگۆڕێت.

پاش دۆزینەوەی ئەو گەنجینە دەگمەنە لەنەرویج ناوی  “دۆزینەوەی زێڕ لە سەدەی ڕابردوودا” ی لینرا.

بەیاننامەیەکی زانکۆی ستاڤانگەر (باشووری ڕۆژئاوا) لە زاری ئێرلند بۆرەوە نووسیویەتی، “سەرەتا پێم وابوو پارچە شوکولاتەن یان هی کاپتن سابێلتانن” کە کارەکتەری خەیاڵی بەناوبانگی چەتەی دەریایی نەرویجییە.

زانکۆکە ڕایگەیاند، ئەوەی دۆزراوەتەوە لە نۆ پارچە و کۆمەڵێک دەنکۆڵە پێکهاتووە کە پێشتر ملوانکەیەکی زێڕینی لوکسیان پێکهێناوە، ئەمە جگە لە سێ ئەڵقە کە لە هەمان کانزا دروستکراون.

ئەو شوێنەوارناسە لۆکاڵییە، لە کۆتایی مانگی ئابدا لە زەویی جووتیارێک لە نزیک ستاڤانگەر ئەم پارچانەی دۆزیەوە، ئەو پیاوە تەمەن پەنجا ساڵە کە لە منداڵیدا ویستویەتی ببێتە شوێنەوارناس، ئامێرێکی دۆزینەوەی کانزاکانی کڕیوە بۆ ئەوەی هانی خۆی بدات لە ماڵەوە دەربچێت و جوڵەی جەستەیی زیاد بکات، وەک ئەوەی پزیشک و چارەسەرکاری فیزیایی پێشنیاری کردووە.

دەسەڵاتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو گەنجینەیە کە کێشی کەمێک زیاترە لە ١٠٠ گرام، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٥٠٠ی زایینی، بەتایبەت ئەو سەردەمە شایەتحاڵی کۆچێکی گەورەی گەلان بووە لە ئەوروپا.

بەڕێوەبەری مۆزەخانەی شوێنەوار لە زانکۆی ستاڤانگەر، ئۆلێ مادسن، وتی، “دۆزینەوەی زێڕ لە نەرویج لە سەدەی ڕابردوودا تۆمارکراوە”، ئاماژەی بەوەشکرد، “دۆزینەوەی بڕێکی زۆر زێڕ بە یەکجار زۆر دەگمەنە”.

شوێنەوارناسان ڕایانگەیاندووە کە ئەم دۆزینەوە لە ڕووی ئەو وێنەیەوە ناوازەیە کە لەسەر پارچە زێڕەکان دەردەکەوێت و نوێنەرایەتی جۆرێک ئەسپ دەکات کە لە ئەفسانەی سکاندیناڤیادا باسکراوە.

پرۆفیسۆر هاکۆن ڕیێرسن دەڵێت: “بە پشتبەستن بە شوێنی دۆزینەوەکە و ئەو وانانەی کە لە دۆزینەوە هاوشێوەکانەوە فێربوون، بێ گومان ئەم شتانە دەتوانن یان گەنجینەی شاراوە بن یان پێشکەشکردنێک بن بۆ خوداوەندەکان.

بەپێی یاسا بڕیارە ئێرلند بۆر و خاوەن زەوییەکە خەلاتی تایبەت وەربگرن کە هێشتا بەهای ئەو خەڵاتە دیاری نەکراوە.

حکومەتی هەرێم لەبارەی مووچەوە وەڵامی وتەبێژی حکومەتی عێراق دەداتەوە
پێشت حکومەتی هەرێم لەبارەی مووچەوە وەڵامی وتەبێژی حکومەتی عێراق دەداتەوە
ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان سەرکەوتنی یەکجارەکی ڕاگەیاند
دواتر ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان سەرکەوتنی یەکجارەکی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار