چین بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکای هاککردووە



کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئاماژەی بەوەکردووە، چین لە ڕێکەگی هاککردنی ئەکاونتی یەکێک لە ئەندازیارانی کۆمپانیاکەوە، توانیویەتی ئەکاونتی بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا هاک بکات.

ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت ڕایگەیاندووە، ئەکاونتی ئەندازیارەکە لەلایەن گروپێکی هاککەرەوە هاک کراوە بە ناوی Storm-0558 ـە، بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن ئیمەیڵەکانی وەزارەتی دەرەوە و بازرگانی ئەمریکایان دزیوە.

لە پۆستەکەدا ڕوونی کراوەتەوە کە چۆن هاککەرەکان توانیویانە کلیلی کۆدکردن ” encryption key” لە ئەکاونتی ئەندازیارەکە دەربهێنن و بەکاریبهێنن بۆ چوونە ناو ئەکاونی ئیمەیڵەکانی دیکە تا بتوانن دەستیان بە زانیارییەکان بگات.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، ئەو کەموکوڕییەیان چاککردووەتەوە کە ڕێگەی بە هاکەرەکان داوە لە ئەکاونتی ئەندازیارەکە کە ناوی نەهێنراوە دەستیان بە کلیلەکان بگات، ئەمەش وایکردووە بە ئازادی ئیمەیڵەکانی هەردوو وەزارەتەکە بدزن.

عەلی باپیر: دەسەڵاتدارانی هەرێم هاووڵاتییانیان گرفتار کردووە و خراپتریش بەڕێوەیە
پێشت عەلی باپیر: دەسەڵاتدارانی هەرێم هاووڵاتییانیان گرفتار کردووە و خراپتریش بەڕێوەیە
سامسۆنگ، Samsung Food دەخاتە بازاڕ، تایبەت بە خواردن کە بە ڕێچکەیە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات
دواتر سامسۆنگ، Samsung Food دەخاتە بازاڕ، تایبەت بە خواردن کە بە ڕێچکەیە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات
ەیوەندیدار