ڕۆناڵدۆ چۆن باسی میسی دەکات؟



ئەستێرەی دیاری تۆپی پێ و یاریزانی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە لێدوانێدا ڕایگەیاند، دوای ململانێیان بۆماوەی ١٥ ساڵ  و هەوڵدان بۆ باشتربوون ڕێزی هەیە بۆ لیۆنێل مێسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و دەڵێت، “نابێت هاندەرانی ڕقیان لە ئەستێرە و پاڵەوانی جامی جیهانی بێت”.

لەچوارچێوەی ڕووبەرووبوونەوەی هەڵبژاردەی پرتوگال و هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا بۆ یارییەکانی جامی ئەوروپا کریستانۆ ڕۆناڵدۆ رایگەیاند، من هەبوونی ڕق لەنێوان خۆم و میسیدا نابینم، چونکە ململانێکانی نێوانمان کۆتایی هاتووە، وتیشی هەریەکە لە ئێمە لەناوهاندەران خۆشەویستی خۆمان هەیە و پێویست ناکات ئەوانەی منیان خۆشدەوێت ڕقیان لە میسی بێت، چونکە ئێمە لەتەواوی جیهاندا ڕێزمان لێ دەگیرێت.

ڕۆناڵدۆ ئاماژەی بەوەکردووە، ” پێشتر وتم، ئێمە بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لە قۆناغی هاوبەشدا بووین و کێبەڕکێمان دەکرد، وتیشی ئێمە یاتر لە دوو هاورێ بووین و ڕێزمان لە یەکتر گرتووە.

پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت
پێشت پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت
سودانی “پەیمانێكی نیشتمانی” لە کەرکووک واژۆ دەکات
دواتر سودانی “پەیمانێكی نیشتمانی” لە کەرکووک واژۆ دەکات
پەیوەندیدار