یەکەمین پێشانگای زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی دەکرێتەوە



وابڕیارە رۆژانی (٧-٨-٩)ی ئەیلول لە کارگەی کلتووری سلێمانی، یەکەمین پێشانگای ساڵانەی (نێکست ستێپ) بۆ بەیەکگەیاندنی زانکۆ و پەیمانگاکان، لەگەڵ دەرچووانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی بەڕێوەبچێت.

ئەڤین قادر , ەڕێوەبەری گشتی کلیک عێراق رایگەیاند «پێشانگای نێکست ستێپ دەرفەتێکی زێڕینە بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ لەم پێشانگایەدا خوێندکاران دەتوانن لە نزیکەوە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان ببینن و زانیاری تەواو بەدەست بێنن، لەسەر پرۆگرامی خوێندن و کرێی خوێندن، هەروەها لە نزیکەوە زانیاری وەردەگرن لەسەر شێوازی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین.».

بەرێوەبەری گشتی کلیک عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد چاوەڕوان دەکرێت پێشانگاکە دەرفەتی باش بۆ خوێدنکاران دابینبکات و دەرفتی چەندین سکوڵەرشیپ بۆ خوێندکارەکان روون بکاتەوە.

هەر لەم پێشانگایەدا وابڕیارە چەند پانێڵێکی گرنگ دەربارەی هەنگاوی داهاتووی خوێندکاران و شێوازی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین و چۆنێتی هەڵبژاردنی زیرەکانەی کۆلێژ، لە لایەن کەسانی شارەزا و لێهاتوو پێشکەش بکرێن.

سوپای زۆمبیەکان لە بەرەکانی شەڕدا بەدوای یاریزانەکاندا دەگەڕێن لە نوێکردنەوەی 2.8ی پۆپجی مۆبایل
پێشت سوپای زۆمبیەکان لە بەرەکانی شەڕدا بەدوای یاریزانەکاندا دەگەڕێن لە نوێکردنەوەی 2.8ی پۆپجی مۆبایل
حاکم قادر: مووچە مافە و ناکرێت قبوڵبکرێت لە ژێر هیچ پاساوێکدا بەغدا رەوانەی ھەرێمی نەكات
دواتر حاکم قادر: مووچە مافە و ناکرێت قبوڵبکرێت لە ژێر هیچ پاساوێکدا بەغدا رەوانەی ھەرێمی نەكات
ەیوەندیدار