مرۆڤ ڕووبەڕووی لەناوچوون بوونەتەوە



بەپێی ماڵپەڕی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریکی، توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە کە مرۆڤایەتی کۆن نزیکەی 900 هەزار ساڵ لەمەوبەر نزیکبوون لە لەناوچوون، کاتێک ژمارەی دانیشتوانی جیهان کەمبۆتەوە بۆ نزیکەی هەزار و 280 کەس.

شیکارییەکە لە ٣١ی ئاب لە گۆڤاری زانستدا بڵاوکراوەتەوە و لەسەر بۆماوەییەک کە لەلایەن کۆمەڵێک زانا کە بنکەکانیان لە چین و ئیتاڵیا و ئەمریکایە پەرەی پێدراوە.

بۆماوەییەکە زانیاری بۆماوەیی لە ٣١٥٤ جینۆمی مرۆڤی هەبوو بەکارهێناوە، بەپێی توێژینەوەکە نزیکەی 98.7%ی باوباپیرانی مرۆڤ نزیکەی 900 هەزار ساڵ لەمەوبەر ژیانیان لەدەستدا.

لەمبارەیەوە توێژەری سەرەکی یی هسوان پان، زانای جینۆمیکی پەرەسەندن و کارایی لە زانکۆی چینی ڕۆژهەڵات (ECNU) لە بەیاننامەیەکدا وتی: دۆزینەوە نوێیەکە پرسیاری زۆر دەوروژێنێت، وەک ئەوەی ئەم تاکانە لە کوێ ژیاون، چۆن بەسەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوادا زاڵبوون،

هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا، زانایان پێشنیاریان کردووە کە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگر و بارودۆخی توندی کەشوهەوا، هەروەها گۆڕانی کەشوهەوا کە زیاتر گونجاو بوو بۆ ژیانی مرۆڤ، ڕەنگە بەشدار بووبێت لە زیادبوونی خێرای ژمارەی دانیشتووان.

بۆماوەیی لەڕێاگەی پشکنینی کۆمپیوتەریی ئەو بڕە زۆرەی زانیارییەکانی بەکارهێنا کە لە جینۆمی مرۆڤی مۆدێرندایە بۆ دەرخستنی قەبارەی دانیشتووان لە قۆناغە دیاریکراوەکانی ڕابردوودا.

تیمەکە پشتیان بە زنجیرە بۆماوەییەکانی دە گروپی ئەفریقی و 40 گروپی جیا لە ئەفریقی بەستووە.

ئەم توێژیینەوەیە ڕاستییەکی قورئانی پیرۆز دەسەلمێنێت، کاتێک کە باسی چیرۆکی پەیامبەر ( نوح ) دەکرێت، و دواتر مرۆڤ دووبارە دەست بە ژیان دەکاتەوە.

قوباد تاڵەبانی:رۆژانێک دێت هەموو لایەکمان پەشیمان دەبینەوە
پێشت قوباد تاڵەبانی:رۆژانێک دێت هەموو لایەکمان پەشیمان دەبینەوە
یەكێتی زانایان هەڵوێستی لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند
دواتر یەكێتی زانایان هەڵوێستی لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند
ەیوەندیدار