جۆری قاوە ڕەنگدانەوەی کەسایەتییە



قاوە بەشێکی دانەبڕاوە لە ژیانی زۆر کەس، ئەو جۆری قاوەیەی مرۆڤ هەڵیدەبژێرێت زۆر شت دەربارەی کەسایەتی مرۆڤ ئاشکرا دەکات.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی ڕایگەیاندووە، لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەسەر خۆشەویستانی قاوە لە بەریتانیا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کەسایەتی مرۆڤ لە ڕێگەی ئەو جۆرە قاوەی کە حەزی لێیە دەناسرێت.

توێژینەوەکە لەلایەن زنجیرەیەکی بەناوبانگی خواردنی خێرا لە بەریتانیا ئەنجامدراوە و زیاتر لە دوو هەزار کەسی لەخۆگرتووە.

– ئەگەر حەزت لە قاوەیەکی تامدارە، کەسایەتیت پێمان دەڵێت کە تۆ کەسێکی دڵخۆشیت.

– ئەگەر حەزت لە قاوەی سارد، کەسایەتیت پێمان دەڵێت کە تۆ کەسێکی ژیانت خۆشدەوێت و خۆشەویستێکی باشیت.

– ئەگەر حەزت لە دەبڵ ئێسپرێسۆ ڕەنگە حەزت لە سەفەرکردن و خوێندنەوە بێت.

– سەبارەت بە خۆشەویستانی ئیسپرێسۆ، بە ئەگەرێکی زۆرەوە خولیای پێگەی کارکردنیان هەیە.

– خۆشەویستانی فلات وایت بە ڕاستگۆ و متمانەپێکراو دادەنرێت، لە کاتێکدا خۆشەویستانی مۆکا بە سەرنجڕاکێشتر دادەنرێت.

– ئەگەر هەواداری “لاتێ” بیت ئەوا حەز ئەکەیت خەڵک دڵخۆش بکەیت.

– ئەگەر تۆ “کاپوچینۆ”ت پێخۆشە ئەوا تۆ لە ژیان ڕازیت.

تورکیا؛ سێ کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا
پێشت تورکیا؛ سێ کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا
تۆمەتبارێك سەرلەنوێ دەستگیرکرا
دواتر تۆمەتبارێك سەرلەنوێ دەستگیرکرا
ەیوەندیدار