کەمی ڤیتامین k هۆکارە بۆ نەخۆشی سییەکان



توێژینەوەیەکی پزیشکی ئەم دواییە دەریدەخات، کەمی ئاستی ڤیتامین K لە جەستەدا هۆکارە بۆ تێکچوونی سییەکان و توسبوون بە ڕەبۆ.

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی کۆپنهاگن لە دانیمارک ئەنجامدراوە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کەسانەی ڕێژەی ڤیتامین K یان کەمە زیاتر تووشی نەخۆشی تەنگەنەفەسی و نەخۆشی درێژخایەنی ڕەبۆی سییەکان دەبن، هەروەها سییەکانیان بە باشی کارناکەن.

بەپێی توێژینەوەکە کە ئەنجامەکانی لە گۆڤاری ERJ Open Research بڵاوکراوەتەوە:

ڤیتامین K ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی تەندروستی سییەکان.

  • جگە لە سەوزەی گەڵادار، ڤیتامین K لە زەیتی ڕووەکی و دانەوێڵەی تەواودا هەیە.
  • ڤیتامینەکە ڕۆڵی هەیە لە نەمەینی خوێن و یارمەتی لەش دەدات بۆ چاکبوونەوەی برینەکان، بەڵام توێژینەوەکە ڕۆڵی لە تەندروستی سییەکان ئاشکرا کردووە.
  • لە توێژینەوەکەدا توێژەرانی دانیمارکی زیاتر لە ٤ هەزار دانیشتووی کۆپنهاگنیان کردۆتە سەرچاوەی توێژینەوەکەیان، کە تەمەنیان لە نێوان ٢٤ بۆ ٧٧ ساڵدایە.
  • بەشداربووانی توێژینەوەکە پشکنینی کارکردنی سییەکانیان ئەنجامدا، کە پێی دەوترێت سپایرۆمێتری، کە بڕی ئەو هەوایە دەپێوێت کە مرۆڤ دەتوانێت لە یەک چرکەدا هەناسەی پێ بدات، هەروەها کۆی قەبارەی هەوا کە دەتوانێت لە هەناسەدانی زۆرەملێدا بەکاری بەرێت.
  • بەشداربووان نمونەی خوێنیان پێدا و وەڵامی پرسیارنامەکانیان دایەوە سەبارەت بە تەندروستی و شێوازی ژیانیان.
  • پشکنینی خوێن نیشانەی دابەزینی ئاستی ڤیتامین K لە جەستەدا لەخۆدەگرت.
  • ئەو کەسانەی کە نیشانەکانی کەمی ئاستی ڤیتامین K یان هەبووە ڕێژەی سپیرۆمێتری و کۆی قەبارەی هەوای هەناسەدانی زۆرەملێیان لە خوار ئاستی مامناوەندەوە بووە.
    توێژەران داوای لێکۆڵینەوەی زیاتریان کرد بۆ دیاریکردنی کاریگەری زیادکردنی ڤیتامین K لەسەر کارکردنی سییەکان.
  • توێژەران جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دەتوانرێت سیەکانمان بپارێزرێت بە وازهێنان لە جگەرەکێشان و وەرزشکردن و ئەنجامدانی هەموو هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا.

 

نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
پێشت نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
زیاتر لە 17 هەزار خێزان فۆرمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبونیان پرکردووەتەوە
دواتر زیاتر لە 17 هەزار خێزان فۆرمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبونیان پرکردووەتەوە
ەیوەندیدار