دادگای فیدڕاڵی بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیانی هەرێم بڕیاریدا



 

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە دادگای فیدڕاڵی ئەو سكاڵایەی ڕەتكردەوە، كە لەلایەەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە لەسەر هەرێم تۆماركرابوو، كە تیایدا داوای پارەی بەشەخۆراكی 18 ساڵی ڕابردوو لە هەرێم دەكرا.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەو سکاڵایەی ڕەتکردەوە، کە لە دژیان تۆمارکرابوو بۆ ڕادەستکردنی پارەی بەشەخۆراکی 18 ساڵی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە بەغدا، لەنێوان ساڵانی 2004 بۆ 2021.

ڕاشیگەیاندووە، “بەڵگەکانمان پێشکەش کرد، کە دەیسەلمێنێت وەزارەتی بازرگانی عێراق لەساڵی 2004 ەوە پارەی بۆ بەڵێندەرەکانی گواستنەوەی بەشەخۆراکی مانگانەی هەرێمی کوردستان نەناردووە و لە پارەی پاشەخۆراک ئەو پارەیەمان دابینکردووە، بۆیە سکاڵاکە ڕەتکرایەوە.

سکاڵاکە لە مانگی ئایاری 2022 پێشکەش بە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کرابوو، چەندجارێک دادگا كۆبووونەوەی ئەنجام دەدا و بڕیاردان دوادەخرا تاوەكو ئەمڕۆ بڕیاری كۆتایی لە بەرژەەوەندی هەرێمی كوردستان دا.

لە ساڵانی ڕابردوودا مانگانە لە رێگەی بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراکەوە بۆ هەر ئەندامی خێزانێک بڕی 500 دیناری عێراقی وەردەگیرا، بەڵام لە ئێستادا بڕی 750 دینار وەردەگیرێت لە هەر ئەندامی خێزاێك.

 

سبەینێ شەقامێکی سەرەکی لە کەلار دەکرێتەوە
پێشت سبەینێ شەقامێکی سەرەکی لە کەلار دەکرێتەوە
ئاسایشی هه‌ولێر بۆ دایکان و باوکان، ” ئاگاداری‌ كچ و كوڕه‌كانتانبن”
دواتر ئاسایشی هه‌ولێر بۆ دایکان و باوکان، ” ئاگاداری‌ كچ و كوڕه‌كانتانبن”
ەیوەندیدار