چۆن واتسئەپ لە هاککردن بپارێزین



بەناوبانگبوونی زۆری ئەپڵیکەیشنی پەیوەندی خێرا “واتسئەپ” هاکەرەکانی نیگەران کردووە، کە بە هەموو شێوەیەک دەیانەوێت بەکارهێنەرانی بکەنە ئامانج.

لە بەرنامەی “واتسئەپ”دا ڕێکخستن “Setting” هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی بەکارهێنەران لە خراپییەکانی هاکەرەکانی ئینتەرنێت، بەڵام بە گوێرەی ڕۆژنامەی “The Sun”ی بەریتانی، زۆرێک لە بەکارهێنەرانی زانیاریی پێویستیان لەسەر چالاککردنی نییە.

تۆم دەیڤدسۆن پسپۆڕی ئایتی دەڵێت گرنگترین پێکهاتەی ڕێکخستنەکان “دوو هەنگاو پشتڕاستکردنەوە” یە کە پێی دەوترێ ” Two step verification”.

ئەم ڕێکخستنە دەتوانرێت بە کلیککردن لەسەر لیستی ڕێکخستنەکان، پاشان بژاردەی ئەکاونتەکە، پاشان “دوو هەنگاوی پشتڕاستکردنەوە”، ئەگەر بژاردەکە چالاک نەبوو، دەبێت چالاک بکرێت.

ئەو پسپۆڕە ڕایگەیاندووە، یەکەم هێڵی بەرگریی لە بەرامبەر هەر کەسێک هەوڵی هاککردنی ئەکاونتەکە بدات بەستنەوەی ژمارەی تەلەفۆنەکەیە بە ئامێرێکی دیکەوە، کاتێک ئەم بژاردەیە چالاک دەبێت، پێویستە بەکارهێنەران ژمارەیەکی ناسنامە دابنێن، پێش ئەوەی ژمارەی تەلەفۆنەکە بە واتسئەپەوە ببەستنەوە.

ئەگەر بەکارهێنەر جار جار مۆبایلەکەی بگۆڕێت، پێویستە زیاتر ئاگاداربێت، بۆ نموونە ئەگەر بەکارهێنەر لە مۆبایلێکی نوێدا بچێتە ناو بەرنامەی “WhatsApp”، ئەو زانیاریانەی پێشتر لە بەرنامەکەدا هەڵگیراون دەسڕێتەوە، بۆیە پێویستە بەکارهێنەر  ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی خۆی بپشکنێت و نوێیان بکاتەوە.

بۆ پاراستنی زیاتر پێویستە بەکارهێنەر چەند مانگ جارێک پەیوەندییەکانی بپشکنێت، و ئەوانەی پەیوەندییان لەگەڵدا ناکات یان نایانناسێت بسڕێتەوە.

نوێکردنەوەی بەرنامەکان بەگشتی، لەوانەش “واتسئەپ”، گرنگە بۆ زیادکردنی گۆڕانکارییە ئەمنییەکان کە لەلایەن کۆمپانیا سەرپەرشتیارەکانەوە ئەنجامدراون بۆ چارەسەرکردنی بۆشاییەکان و دانانی لە نوێکردنەوەکان.

زانکۆلاین کەوتە کار
پێشت زانکۆلاین کەوتە کار
هۆکارەکانی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون لە گەنجیدا
دواتر هۆکارەکانی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون لە گەنجیدا
ەیوەندیدار