وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە هەرێم درێژكرایەوە



كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تا 20ی ئەم مانگە.

ئەنجومەنی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە بڕیاری ژمارە (5) لەسەر داوای سەرۆكی كارگێری هەڵبژاردن، وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تا كۆتایی دەوامی ڕۆژی 20ـی ئەم مانگە درێژكردەوە.

وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە، بۆ زیاتر دەرفەتدانە بە دەنگدەران بۆ ئەوەی زانیارییەكانی خۆیان لە تۆماری دەنگدەران نوێ بكەنەوە یان ئەوانەی یەكەمجار بەشداری لە هەڵبژاردن دەكەن، بەشێوەی بایۆمەتری لە تۆماری دەنگدەران زانیارییەكانیان تۆماربكەن.

لە 13ی تەمموزی 2023، پڕۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی مانگێك دەستیپێكرد و دواتر كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ماوەكەی تاوەكو 12ـی ئەم مانگە درێژكردەوە.

كاتی كاراكردنی زانكۆلاین و پڕكردنەوەی فۆڕم ڕاگەیەنرا
پێشت كاتی كاراكردنی زانكۆلاین و پڕكردنەوەی فۆڕم ڕاگەیەنرا
كاتی كۆتایی هاتنی گەرما ڕاگەیەنرا
دواتر كاتی كۆتایی هاتنی گەرما ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار