لە چلەی هاویندا هاووڵاتی خەمی سەرمای زستانییەتی



نرخی نەوت زیاتر لە ٢٦٠ هەزار دینار، ئەمەش بارگرانییەکی دیکەی خستووەتە سەر شانی هاووڵاتیان، لە گەرمای هاویندا بیر لە سەرمای زستان دەکەنەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە سەرو ١٠٠ دۆلارە، نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی ماڵانیش لە هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە ٢٦٠ هەزار دینارە.
لە ساڵی ٢٠١٩ بەرمیلێک نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا بە ٤٥ هەزار دینار دابەشکرا، دواتر لە ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١دا بەرمیلێک نەوتی دیکە دابەشکراوە، بەڵام هێشتا مەڵبەندی هەشت و نۆ و ١٠ دابەشنەکراوە، نرخەکەشی بۆ ناو شار بە ٩٩ هەزار دینارە، بۆ دەرەوەی شار بە ٥٥ هەزار دینارە.
هیچ پێشبینییەک نییە بۆ دابەزینی نرخی نەوت یاخود دابەشکردنی بەرمیلێکی دیکە بەسەر هاووڵاتیاندا، هاوڵاتیانیش ناڕازین و دەڵێن نازانن بۆ ئەمساڵ چۆن خۆیان لە سەرمای زستان بپارێزن.
سەرتیپ مەحمودی تەمەن ٣٠ ساڵە، تەنها بەرمیلێک نەوتیان هەیە وەک خۆی دەڵێت ئەگەر ڕەزیلی نەکەن بەشیان ناکات، باس لەوەشدەکات گرانی نرخی نەوت بارگرانی لەسەر ژیانی هاوڵاتی دروستکردووە، دەبێت حکومەت ڕەچاوی ژیانی هاوڵاتیان بکات.
بەهار عوسمان ٣٣ ساڵە، ساڵانە بۆ گەرمکردنی ماڵەکەیان پێویستیان بە سێ بۆ چوار بەرمیل نەوت هەیە، دەڵێت “بیرم نایە کەی نەوتمان وەرگرتووە، بڕواناکەم ئەمساڵ کەس بتوانێت نەوت بکڕێت، با ژێرمان هەمووی نەوت و زێڕ بێت، کە کەس نەتوانێت بەرمیلێک نەوت بکڕێت چ سودێکی هەیە”.
محەمەد سالار تەمەنی ٢٧ ساڵە، لە بازاڕ کاری دەستگێڕی دەکات، زستان پێویستی بە دو وبۆ سێ بەرمیل نەوت هەیە، باس لەوە دەکات بەهۆی گرانی نرخی نەوت ژیانی خەڵک هەمووی وەستاوە، پێی وایە تا زستان نرخی نەوت نزیک دەبێتەوە لە ٣٠٠ هەزار دینار.
نەسرەدین حەمە سەعیدی ٥٤ ساڵ، دانیشتوی سەیدسادقە، تەنها بەرمێلێک نەوت لە ماڵیاندایە، دەڵێت هیچ نەوتێک لە ماڵیاندا نییە، دابەشکردنی بەرمیلێک نەوت کاریگەری ئەوتۆی نابێت، لە ماڵێکدا بەرمیلێک نەوت بەشی هیچ ناکات.

ئەسحابەسپی، ناوێکی بێ مێژوو
پێشت ئەسحابەسپی، ناوێکی بێ مێژوو
لە پەنابەریدا فێری دارتاشی بووە
دواتر لە پەنابەریدا فێری دارتاشی بووە
ەیوەندیدار