شیروان عەبدوڵا بێسەروشوێنە



کەسوکاری شیروان عەبدوڵا ڕایانگەیاند، شیروان عەبدوڵا ماوەی ھەفتەیەکە لە تورکیا دیار نەماوە و ھیچ ھەواڵێکی نازانن.

چەند ڕۆژێکە هەواڵی دیارنەمان یاخود مردنی هونەرمەندی میللی شیروان عەبدوڵا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، بەڵام کەسوکارەکەی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە کە گیانی لەدەستدابێت.

کەسوکاری شیروان عەبدوڵا وردەکاری ونبوونەکەی باس دەکەن و براکەی وتی: ” ٢٧ ئاب شیروان عەبدوڵا لە هۆتێلێک لە تورکیا دەستگیردەکرێت، تا چوار ڕۆژ پێش ئێستا تەلەفۆنێکم بۆ هات، خۆی قسەی لەگەڵ کردم  و وتی نازانم لە کوێم و ئەشکەنجە دەدرێم، پۆلیسێکی زیندانەکەی کە شیروان عەبدوڵای لێبووە باسی لەوە کرد کە بۆ سنووری ئەردەهان گواستراوەتەوە.”

باسی لەوەشکرد: ” ھونەرمەند شیروان عەبدوڵا لە رابردوودا رەگەزنامەی ئەڵمانیای وەرگرتووە و چەند جارێک بە یاسایی ھاتووەتەوە بۆ کوردستان، پاش ئەوەی کۆتا جار ڕەگەزنامەکەی لە ئەڵمانیا لێ وەرگیراوەتەوە و بڕیاریدا بەیەکجاری لە کوردستان بژی، بەڵام دوای چەند ساڵێک مانەوەی بڕیاریدا دووبارە لە رێگای وشکانی یان ئاویی لە تورکیاوە بگەڕێتەوە بە قاچاخ بگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا، ئێستاش ماوەی ھەفتەیەکە لە تورکیا بێسەروشوێنە.”

کەسوکاری شیروان عەبدوڵا داوا دەکەن لایەنی پەیوەندیدار ھاوکاریان بن لە دۆزینەوەی ئەو ھونەرمەندە میللیەی کوردستان.

یەکەمەکانی زانکۆ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە
پێشت یەکەمەکانی زانکۆ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە
پێنج تۆمەتبار دوای 33 جار دزینی کێبڵی کارەبا دەستگیرکران
دواتر پێنج تۆمەتبار دوای 33 جار دزینی کێبڵی کارەبا دەستگیرکران
ەیوەندیدار