ڕێگایەکی نوێ بۆ کەربەلا دەکرێتەوە



ڕۆژی یەکشەممە، لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری ڕێکارەکانی زیارەتکردنی چلەی ئیمام حوسێن، تەواوبوونی ڕێگایەکی نوێی ڕاگەیاند کە بەغدای پایتەخت بە شاری کەربەلا دەبەستێتەوە، بە قەزای جورف ئەلسخردا تێدەپەڕێت.

لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، کارەکانی پڕۆژەکە لەلایەن “کۆمپانیای بەڵێندەری بیناسازی حەمورابی” جێبەجێ کراوە و گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، ئێستا زیارەتکاران دەتوانن بۆ ڕۆشتن بەکاریبهێنن.

ڕێگاکە لە یەکتربڕینی لەتیفیە بۆ قامیشلۆ و پردی فازیلیە لەسەر ڕووباری فورات دەست پێدەکات، پاشان بە جورف السخر و الخنافسە و الجمالییە تێدەپەڕێت، تا دەگاتە مەزارگەی ئیمام عەون و پاشان شاری کەربەلا.

لیژنەکە ئەوەشی خستەڕوو، ڕێگاکە ئەمڕۆ دەکرێتەوە و بەتەواوی ئامادە و سەلامەتە، هێماکانی هاتوچۆی لەسەر جێگیرکراوە، زیارەتکارانیش دەتوانن بەناویدا تێپەڕن و بگەڕێنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە زیارەتکارانی خەڵکی بەغدا کراوە کە لە بازگەی ٧٥ەوە دێن، لەسەر ڕێگای شاری مەحمودیە، بەلای ڕاستدا بگەڕێنەوە سەر ڕێگای سەید عەبدوڵڵا بۆ ئەوەی بچنە سەر پردی فازیلیە، بەشێوەیەک ئاسانکاری بۆ گەیشتنیان بە مەزارگەی ئیمام حوسێن دەکات.

هەروەها داوای لەو کەسانە کرد کە دەگەڕێنەوە، ئەو ڕێگایە بگرنەبەر کە لە چوار ڕێیانی ئیمام عەون لە جەمالیە دەست پێدەکات، پاشان بە هەمان ئاراستە بگەڕێنەوە بۆ بەغدا.

34 ئەستێرەی خولی سعودیە بەشداری ڕۆژانی فیفا دەکەن
پێشت 34 ئەستێرەی خولی سعودیە بەشداری ڕۆژانی فیفا دەکەن
شەش کەس بەهۆی تەقینەوەی کانێکی خەڵوز گیانیان لەدەستدا
دواتر شەش کەس بەهۆی تەقینەوەی کانێکی خەڵوز گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار