34 ئەستێرەی خولی سعودیە بەشداری ڕۆژانی فیفا دەکەن



34 ئەستێرەی خولی سعودیە لە چوارچێوەی ڕۆژانی فیفادا دەگەڕێنەوە بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی هەڵبژاردەکانیان، لە پێش هەمووشیانەوە کرستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی نەسڕ و هەڵبژاردەی پرتوگال.

ژمارەی ئەو یاریزانە پیشەگەرانەی لە خولی سعودیە یاری دەکەن و بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی هەڵبژاردەکانیان بانگهێشتکراون گەیشتە 34 یاریزانی پیشەگەری 20 هەڵبژاردە.

یارزانەکان لە چوارچێوەی ڕۆژانی فیفادا بەشداری یارییەکانی هەڵبژاردەکانیان دەکەن.

لە ڕۆژانی فیفادا، یاری خولە ناوخۆییەکان ڕادەگیرێن لە پێناو ئەو یارییانەی لە چوارچێوەی رکابەریی و پاڵەوانێتییە کیشوەریی و نێودەوڵەتییەکانی هەڵبژاردەکاندا ئەنجام دەدرێن.

لە مانگی ئەیلولیشدا کرستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی، نیمار جونیۆری بەرازیلی، جۆردان هیندروسۆنی ئینگلیزی، هەر سێ ئەستێرەی سەنیگالی سادیۆ مانی، خالیدۆ کۆلیبالی و ئیدوارد میندی لەگەڵ ڕیاز محرزی جەزائیری و یاسین بۆنۆی گۆڵپارێزی مەغریبی دیارترینی ئەو یاریزانانە کە لە خولی سعودیەوە بۆ هەڵبژاردەکانیان بانگهێشت کراون.

 

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
پێشت کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
ڕێگایەکی نوێ بۆ کەربەلا دەکرێتەوە
دواتر ڕێگایەکی نوێ بۆ کەربەلا دەکرێتەوە
ەیوەندیدار