شەش کەس بەهۆی تەقینەوەی کانێکی خەڵوز گیانیان لەدەستدا



لە ئاکامی تەقینەوەی کانێکی خەڵوز، شەش کەس لە ئێران گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، کانێکی خەڵوز لە ناوچەی دامغانی سەر بە پارێزگای سمنانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران تەقییەوە و بە هۆیەوە شەش کرێکار گیانیان لەدەستدا.

ڕوونیشیکردەوە، تەقینەوەکە بە هۆی قەتیسبوونی غاز و لە قووڵایی 400 مەتر لە ژێر زەویدا ڕوویداوە.

کارکردن لە کانەکانی خەڵوز یەکێکە لە کارە مەترسیدارەکان و ساڵانە چەندین کەس لە جیهاندا بە هۆی تەقینەوە یاخود داڕمانی کانەکانەوە گیان لەدەست دەدەن.

ڕێگایەکی نوێ بۆ کەربەلا دەکرێتەوە
پێشت ڕێگایەکی نوێ بۆ کەربەلا دەکرێتەوە
شێوازی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا
دواتر شێوازی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا
ەیوەندیدار