کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە



بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکرادەوە و بەپێی پێشبینییەکان لە سبەینێوە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هەروەها سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ ١ بۆ ٢ پلە بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: ٤٣ پلەى سیلیزى

سلێمانی: ٤١ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٤٠ پلەى سیلیزى

کەرکوک: ٤٤ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ٤٣ پلەى سیلیزى

زاخۆ: ٤٢ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٣٥ پلەى سیلیزى

سۆران : ٤٠ پلەى سیلیزى

گەرمیان: ٤٦ پلەى سیلیزى

بەرپرسێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کۆچی دوایی کرد
پێشت بەرپرسێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کۆچی دوایی کرد
34 ئەستێرەی خولی سعودیە بەشداری ڕۆژانی فیفا دەکەن
دواتر 34 ئەستێرەی خولی سعودیە بەشداری ڕۆژانی فیفا دەکەن
ەیوەندیدار