لە دهۆك سبەینێ‌ بۆ مووچە خۆپیشاندانە



مووچەخۆران و چالاكوانانی دهۆك دژی نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە بڕیارە سبەینێ‌ خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

بەشێك لە نوێنەرانی مووچەخۆران و چالاكوانانی دهۆك و سێمێل كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و داوایان لە هاووڵاتیان كرد، دژی هەنگاوە نادادپەروەری و ناشەرعییەكانی حكومەتی عێراق بۆ نەناردنی شایستە داراییەكان سبەی بەشداری گربوونەوەی جەماوەری بكەن.

ڕاشیانگەیاند، خۆپیشاندانەكە لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لە پاركی نەورۆزی شاری دهۆك بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، “عەقڵیەتێكی شۆڤێنی ئیدارەی عێراق دەكات و بەهۆیەوە پێكهاتەكانی دیكەی عێراق فەرامۆش دەكەن”.

جەختیان كردۆتەوە، دەسەڵاتدارانی بەغدا باوەڕیان بە دەستوور و یاسا نییە، وەك هەڵوێستێكی نەتەوەیی و نیشتمانی داوا لە خەڵكی دهۆك دەكەین، بەشداری لە خۆپیشاندان دژی نەناردنی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بكەن.

لە ناوچەیەكی هەرێم 2 حاڵەتی كۆلێرا تۆماركرا
پێشت لە ناوچەیەكی هەرێم 2 حاڵەتی كۆلێرا تۆماركرا
باندێکی گەڕان بەدوای شوێنەوار دەستگیرکران
دواتر باندێکی گەڕان بەدوای شوێنەوار دەستگیرکران
ەیوەندیدار