تورکیا بۆ دەست گەشتن بە کەرکوک بیانوو دەدۆزێتەوە



وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان لەمیانی سەردانەکەی بۆ ئێران لەگەڵ هاوتاکەیدا ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەسوسیدا ڕایگەیاند، بەداخین بۆ ئەو ڕووداوانەی کەرکوک ، ئێمە زۆرجار بە دەسەلاتدارانی عێراقمان وتووە، بوونی پەپەکە لەو ناوچانە مەترسی بۆ دانیشتوانەکەی دروست دەکات.

هاکان فیدان وتیشی،”کەرکووک وەکو سیمبولی کلتووری ئاشتی و پێکەوەژیان دەبینین،لە دۆخێکی وەهادا بەوپەڕی نیگەرانییەوە لەو پشێوییەکانی کەرکووک دەڕوانین کە گیانلەدەستدانی لێکەوتەوە، لەکاتێکدا کەرکووک بۆ تورکمانە هاوڕیشەکانمان کە نەتەوەی رەسەن و دامەزرێنەری عێراقن و ئەو شارە بۆ ئەوان لە پێگەی نیشتمانی دایکە”.

لەبەشێکی تری قسەکانیدا فیدان دەڵێت”ئێمە لە کاتی خۆیدا هۆشداری و پێشنیازمان بە بەرپرسانی عێراق داوە و وتوومانە کە بوار بە هەوڵی لەمجۆرە نەدرێت، لەم چوارچێوەیەدا داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین ، کۆتایی بە بوونی پەکەکە لە شارەکە بهێنن کە لەم دواییانە زیادی کردووە”.

ئەم وتانەی هاکان فیدان لەکاتێکدایە، کە تورکیا لەماوەکانی ڕابردوودا بە ئاشکرا پشتیوانی بۆ تورکمانەکانی شارەکە دەربڕی، و هەندێک جاریش ( کەرکوک ) ی دەبەستەوە بە تورکیاوە،

ڕەنگە ئەم وتانە سەرەتایەکی نوێ بن بۆ پەیوەندییەکانی تورکیا بە کەرکوکەوە، پێدەچێت تورکیا پەکەکە بکاتە بیانوی نزیکبوونەوە لە کەرکوک و تورکمانەکانی ئەو شارە.

زەرەرمەندانی ئاڵۆزییەکانی کەرکوک قەرەبوو دەکرێنەوە
پێشت زەرەرمەندانی ئاڵۆزییەکانی کەرکوک قەرەبوو دەکرێنەوە
لە ناوچەیەكی هەرێم 2 حاڵەتی كۆلێرا تۆماركرا
دواتر لە ناوچەیەكی هەرێم 2 حاڵەتی كۆلێرا تۆماركرا
ەیوەندیدار