زەرەرمەندانی ئاڵۆزییەکانی کەرکوک قەرەبوو دەکرێنەوە



پارێزگای کەرکوک لە ڕاگەیاندراوێکدا داوا لەهاوڵاتیان دەکات، ئەوانەی لەڕووداوەکانی دوێنێی کەرکوک زیانیان لیکەوتووە، سکالا تۆمار بکەن بۆئەوەی قەرەبوو بکرێنەوە.

پارێزگای کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا، داوا لەسەرجەم هاووڵاتیان دەکات ئەوکەسانەی زەرەرمەندی ئاڵۆزییەکانی دوێنێ بوون، سکاڵا تۆمار بکەن بۆئەوەی لەدوای لێکۆڵینەوەکانقەرەبوویان بۆبکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی زیانیان لێکەوتووە لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەکۆبوونەوەی ئاسایی ئەمرۆدا، داوای کرد لێکۆڵینەوەی تەواوبکرێت لەڕووداوەکانی دوینێی کەرکوک، و لیژنەیەکی ئەمنی کارەکان بەڕێوە ببەن، هەروەها بڕیاریدا هاووڵاتیانی زەرەرمەند دوای لێکۆڵینەوەکان قەرەبوو بکرێنەوە.

 

“مێژووی کەرکوک دەیسەلمێنێت کێ موزایەدەچیە و کێش بەرگری لەکەرکوک و خەڵکەکەی دەکات”
پێشت “مێژووی کەرکوک دەیسەلمێنێت کێ موزایەدەچیە و کێش بەرگری لەکەرکوک و خەڵکەکەی دەکات”
تورکیا بۆ دەست گەشتن بە کەرکوک بیانوو دەدۆزێتەوە
دواتر تورکیا بۆ دەست گەشتن بە کەرکوک بیانوو دەدۆزێتەوە
ەیوەندیدار