شەقامی سەرەكی لە گەڕەكی كارێزەوشكی سلێمانی دادەخرێت



 

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە بە مەبەستی فراوانكردنی شەقامی كارێزەوشك، شەقامەكەی بەردەم مزگەوتی شەفیق بەگ دادەخرێت و شەقامی پشتی كراوەدەبێت بۆ هاتووچۆ.

سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاووڵاتیان و شۆفێرانی ئاگادار دەكەینەوە، فراوان کردنی شەقامی کارێزەوشک و کارکردن لەو شەقامە ڕۆشتن لە شەقامی دابان لەکارێزەوشک لەبەردەم مزگەوتی شەفیق بەگ بەئاراستەی شوقەکانی کارێزەوشک دادەخرێت.

ڕاشیگەیاند، لە ڕێكەوتی (٤\٩\٢٠٢٣) لە کاتژمێر (٧:٣٠)ی سەرلەبەیانییەوە شەو شەقامە دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، شۆفێران دەتوانن شەقامی تەنیشتی بەکاربێنن، کەدەکەوێتە پشت مزگەوتی شەفیق بەگ.

داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق زیادی کردووە
پێشت داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق زیادی کردووە
فەرماندەیەكی پارتی: پلانمان هەبوو بەرەو كەركوك جوڵە بكەین
دواتر فەرماندەیەكی پارتی: پلانمان هەبوو بەرەو كەركوك جوڵە بكەین
ەیوەندیدار