داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق زیادی کردووە



وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند؛ داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ئابی رابردوودا زیاتر لە ٨ ملیار دۆلار بووە و بەراورد بە مانگەکانی رابردوو داهاتی نەوت بەڕێژەی نزیکەی ٧٪ زیادیکردووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا زیاتر لە ٨ ملیار دۆلار بووە و بەراورد بە مانگەکانی رابردوو نزیکەی ٧٪ زیادیکردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق،رێژەی داهاتی نەوتی هەناردەکراو بۆ بەسڕە لەڕێگەی بەندەرەکانی باشوورەوە لە مانگی ئابدا ٧٪ زیادیکردووە و بڕەکەی گەیشتووەتە ٨ ملیار و ٧٨١ دۆلار، لەکاتێکدا لە مانگی تەمموزدا بڕەکەی هەشت ملیار و ٢٠٧ دۆلار بووە، وبڕی داهاتی نەوتی هاوردەکراو بۆ ئوردون ٣٣ ملیۆن دۆلار بووە کە دەکاتە ٤٦٤ هەزار بەرمیل.

 

نرخی نەوتی سپی ماڵان گرانتر دەبێت
پێشت نرخی نەوتی سپی ماڵان گرانتر دەبێت
شەقامی سەرەكی لە گەڕەكی كارێزەوشكی سلێمانی دادەخرێت
دواتر شەقامی سەرەكی لە گەڕەكی كارێزەوشكی سلێمانی دادەخرێت
ەیوەندیدار