نرخی نەوتی سپی ماڵان گرانتر دەبێت



 

لەگەڵ نزیك بوونەوە لە وەرزی پاییز و سەرما نرخی نەوتی سپی ماڵان زیاتر بەرزدەبێتەوە و فرۆشیارێكی نەوت دەڵێت: “هەر بەرمیلێك زیاتر لە 40 هەزار دینار گران بووە.

سەرەتای هاوینی ئەمساڵ نرخی نەوتی سپی یەك بەرمیلی بە 130 بۆ 140 هەزار دینار بوو، بەلام بەهۆی كەمی نەوتەوە و دابەش نەكردنی لەلایەن حكومەتەوە نرخەكەی لە ئێستتادا گەیشتۆتە 180 هەزار دینار و نەوت فرۆشێك دەڵێت: “گرانتر دەبێت”.

شێروان ئەحمەد، فرۆشیاری نەوت لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو لە زستاندا نرخی بەرمیلێك نەوت تا نزیكەی 280 هەزار دینار بەرزبووەوە، ئەمساڵیش بەهۆی ئەوەی نەوت كەمە لە ئێستادا لە سەرەتای ساڵدا بە 140 هەزار بوو، بەڵام ئێستا بووە بە 180 هەزار دینار.

ڕاشیگەیاند، نەوتی كەركوك زەردە و نایەت بۆ ئێرە و زۆر كەمە لە بازاڕدا و نرخەكەی هەرزانە بەرمیلی بە 145 هەزار دینارە.

ئاشكراشی كرد، ئێستا خواست لەسەر نەوتی سپی زۆرە بۆیە گران بووە، خۆ ئەگەر تا 10 ڕۆژی دیكە داواكاری لەسەر نەبێت نرخەكەی بۆ خوار 150 هەزار دادەبەزێت، بەڵام لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و خواستی خەڵك لەسەری زیاتر نرخەكەی بەرزدەبێتەوە.

ئەو نەوت فرۆشە وتیشی، “لە ئێستادا خواست لەسەر نەوت زۆرە و هێندەی وەرزی زستان خواست لەسەری هەیە، هەربۆیە بەهۆی زۆری خواستی خەڵك و كەمی بڕی نەوتەوە نرخەكەی بەرزبۆتەوە”.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پێشت وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق زیادی کردووە
دواتر داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق زیادی کردووە
ەیوەندیدار