هۆکارەکانی هەڵکردنی گڵۆپی مەکینەی ئۆتۆمبێل



 

١. تێکچوونی حاسەی ئۆکسجین(جۆزەی ساڵانسا) لە ئۆتۆمبێلدا، ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت ئەو کێشەیەی تێدابێت، کاتێک خێرایی ئۆتۆمبێلەکەت دەگاتە ١٠٠ بۆ ١٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا گڵۆپەکە هەڵدەکرێت، جاری وا هەیە لەوانەیە ئەو حاسەیە تێکنەچووبێت بەڵکو تەنیا پێویستی بە پاکردنەوە هەبێت.

٢. هەبوونی کێشە لە پلاکی ئۆتۆمبێلەکەدا، ئەگەر کێشە لە یەکێک لە پلاکەکانی ئۆتۆمبێلەکەدا هەوو لە ئەنجامی نەسووتانی بەنزینی پێویستەوە دروست دەبێت کە هەندێک کێشە لە مەکینەکەدا دروست دەکات، یەکێک لەوانەیە نەمانی هەڵمەتی ئۆتۆمبێلەکەیە و دەرکەوتنی گلۆپی Check Engine بێت.

٣. تێکچوونی سەری تەنکی بەنزینەکە یان کاتێک جوان داناخرێتەوە، هەروەها کەڵەکەبوونی پیسی لە فیلتەری رۆن و بەنزینکەکەدا، یان تێکچوونی ئەقڵی کۆمیتەری ئۆتۆمبێل ECU، کە بەرپرسە لە رێکخستن و بەرنامەکردن و ئەرکەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە.

 

لەکەرکوک قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا
پێشت لەکەرکوک قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا
ڕووداوێک لە گەلی عەلی بەگ برینداربوونی دوو کەسی لێکەوتەوە
دواتر ڕووداوێک لە گەلی عەلی بەگ برینداربوونی دوو کەسی لێکەوتەوە
ەیوەندیدار