ڕووداوێک لە گەلی عەلی بەگ برینداربوونی دوو کەسی لێکەوتەوە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەر ڕێگای گەلی عەلی بەگ ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

ڕووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کۆستەر و پیک اپ ادمیرال دا روویداوە، و هۆکارەکەشی خێرا لێخورینی پیک ئاپ ەکە بووە.

هاتووچۆی سۆران ئەوەشی خستەروو، هۆکاری روداوەکە خێرایی لەڕادەبەدەری پیک اپ ادمیرال و نەشارەزایی لە شوفێریکردن، دەرەنجام ئۆتۆمبیلەکە لە کۆنترۆل دەردەچێت و خۆی دەکێشێت بە تۆیۆتا کۆستەرەکەدا.

هاتووچۆ داوا لە شوفێران دەکات پابەندی هێما و رێنمایەکانی هاتووچۆ بن بە تایبەتی خێرا لێخورین بۆ سەلامەتی هەموو لاییەک.

هۆکارەکانی هەڵکردنی گڵۆپی مەکینەی ئۆتۆمبێل
پێشت هۆکارەکانی هەڵکردنی گڵۆپی مەکینەی ئۆتۆمبێل
“حكومەتی هەرێم یەكەم كارت بەرامبەر بەغدا بەكاردەهێنێت”
دواتر “حكومەتی هەرێم یەكەم كارت بەرامبەر بەغدا بەكاردەهێنێت”
ەیوەندیدار