لەکەرکوک قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، لەڕاگەیەندراوێکدا قەدەغەی هاتووچۆی لەو شارەدا ڕاگەیاند،داوای لە هاوڵاتیان کرد لەماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.

پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەشدا ،لەئەنجامی ئەو ئاڵۆزییەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارێزگاکەدا روویدا، بۆپاراستنی گیانی هەموولایەک،بڕیارماندا قەدەغەی هاتووچۆ لە کەرکوک ڕابگەیەنین تا بەدواداچوونی پیویست دەکەین.

قەدەغەی هاتووچۆی کەرکوک لەکاتێکدایە کە ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتیانی کوردی شاری کەرکوک، لەدژی داخستن و نەکردنەوەی رێگای کەرکوک-هەولیر، ناڕەایەتییان دەربڕی و دواتر ئاڵۆزی زیاتر کەوتە نێو خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانەوە، و تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا کراو دەنگۆی شەهید و برینداریش هەیە.

ئەحمەد كەركوكی: چەند سیناریۆیەكی سیاسی لە كەركوك دەگوزەرێت
پێشت ئەحمەد كەركوكی: چەند سیناریۆیەكی سیاسی لە كەركوك دەگوزەرێت
هۆکارەکانی هەڵکردنی گڵۆپی مەکینەی ئۆتۆمبێل
دواتر هۆکارەکانی هەڵکردنی گڵۆپی مەکینەی ئۆتۆمبێل
ەیوەندیدار