نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی کوژراوانی ئۆکراینای لە شەڕی ڕووسیا ڕاگەیاند



نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە بەهۆی جەنگی ڕووسیا-ئۆکرایناوە کە درێژەی هەیە، نۆ هەزار و ٥٠٠ کەس لە ئۆکراینا گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو)ی نووسینگەی جنێڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بڵاوکراوەتەوە، ئاماری گیانلەدەستدان، برینداربوون و ئاوارەبوونی بەهۆی جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا کە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا درێژەی هەیە خراوەتەڕوو.

لە بڵاوکراوەکەدا باس لەوە کراوە کە باجی جەنگەکە قوڕس بووە و، بەهۆی جەنگەکەوە لە ئۆکراینا نۆ هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە ١٧ هەزار کەسیش برینداربوون.

هەروەها لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە: ”بەدڵنیاییەوە ئامارە ڕاستەقینەکان زیاترن. زیاتر لە شەش ملیۆن کەسی ئۆکراینی هەڵاتوون بۆ وڵاتانی دراوسێ. لە ناوخۆی وڵاتەکەشدا زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس ئاوارە و دەربەدەربوون”.

تورکیا ڕایگەیاند 22 شوێنیان لە سنووری سلێمانی و پشدەر بۆردومان کردووە
پێشت تورکیا ڕایگەیاند 22 شوێنیان لە سنووری سلێمانی و پشدەر بۆردومان کردووە
کرێکارێك لە پرۆژەیەك کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
دواتر کرێکارێك لە پرۆژەیەك کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
پەیوەندیدار