تورکیا ڕایگەیاند 22 شوێنیان لە سنووری سلێمانی و پشدەر بۆردومان کردووە



وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە لە ئاکامی هێرشە بەرفراوانەکەی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، 22 شوێنیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین بۆردومان کردووە.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، کاتژمێر 00:30 هێرشی ئاسمانیی کرایە سەر چەندین پێگە لە زنجیرە چیای قەندیل و ئاسۆس کە دەکەونە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕینەوە.

بانگەشەی ئەوەشی کرد کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە 16 ئەشکەوت، چوار حەشارگە و دوو کۆگای پێداویستیی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناوبراوە و ژمارەیەکی زۆریشیان لەچالاکی خستووە.

تورکیا هێرشی کردە سەر باکوور، باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان
پێشت تورکیا هێرشی کردە سەر باکوور، باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان
نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی کوژراوانی ئۆکراینای لە شەڕی ڕووسیا ڕاگەیاند
دواتر نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی کوژراوانی ئۆکراینای لە شەڕی ڕووسیا ڕاگەیاند
ەیوەندیدار