کرێکارێك لە پرۆژەیەك کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا



کرێکارێکی عەرەب لە کاتی کارکردنی لە یەکێك لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ هەینی، کرێکارێك لە کاتی کارکردنی لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

کرێکارەکە ناوی یوسف هاشم  لەدایکبووی ساڵی 2003-ە لە شاری سەماوە، بەڵام لە کاتی کارکردن لە نهۆمی دوانزەیەمی پرۆژەکەدا کەتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

ساڵانە چەندین کرێکار بە هۆی نەگرتنەبەری رێکارەکانی سەلامەتی لە شوێنی کار گیان لەدەستدەدەن.

نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی کوژراوانی ئۆکراینای لە شەڕی ڕووسیا ڕاگەیاند
پێشت نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی کوژراوانی ئۆکراینای لە شەڕی ڕووسیا ڕاگەیاند
بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار