ئەدھەم بارزانی: کاتی لێپرسینەوە لەو کەسانە هاتووە کە خەڵكی كوردستانیان نائومێد كرد



ئەدهەم بارزانی لە پەیامێکدا هۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و دەڵێت:”ئێستا كاتی ئەوەیە دەنگ بەرووی ئەوانە هەڵببرین كە هۆكاری دروستكردنی ئەم دۆخەن، كاتی ئەوەیە لێپرسینەوەی گەل لەگەڵ ئەوانە دەسپێبکات كە هەموو شتێكیان كرد بە قوربانی خۆیان و منداڵەکانیان و خەڵكی كوردستانیان نائومێد كرد”.

ئەدهەم بارزانی لە پەیامێکدا داوا لە هەموو هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و کەسایەتیە ئاینی و کۆمەلایەتی هونەری و ڕەوشەنبیری و ڕاگەیاندن و عەشایری و سەرجەم چین تۆێژەکانی ناڕازی دەکات و دەڵێت:”ئاشكرایە ئێستا هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕێت، ئەمەش لە ئەنجامی قۆرخکاریی دەستەڵاتی سیاسی و دارایی و ئەمنی و سەربازی كە لەلایەن گروپێ دەسەڵاتەوە کە هونەری بەڕێوەبردن و ئەزموونی ئابوورییان خستۆتە خزمەت خۆیانەوە و بێ ئاگان لە گۆڕانكارییە نێودەوڵەتییەکان کە تا چ رادەیەك کاریگەرییان لەسەر دۆخی ناوچەکە هەیە، ئەوان كە بەشێوەیەكی هەرەمەكی بە لۆژیكی هێز دەستیان بەسەر کۆمەڵگای کوردی و کوردستانی دا گرتووە، تا رادەیەكی زۆر توانیویانە ئیرادەی خەڵك بەرەو پەراوێزخستن و ئیفلیجکردن بەرن”.

دەشڵێت:” ئێستا كاتی ئەوەیە دەنگ بەرووی ئەوانە هەڵببرین كە هۆكاری دروستكردنی ئەم دۆخەن، كاتی ئەوەیە لێپرسینەوەی گەل لەگەڵ ئەوانە دەسپێبکات كە هەموو شتێكیان كرد بە قوربانی خۆ و مناڵەكانی خۆیان و خەڵكی كوردستانیان نائومێد كرد، كاتی لێپرسینەوەیە لە سەرانی دەستھەڵات، بەپێچەوانەشەوە پێویستە بۆ گەرانەوەی متمانەی خەڵك و بۆگەرانەوەی ئیرادەی جەماوەر هەركەس لای خۆیەوە دوركەوێتەوە لە ڕق و كینەی کەسی و بنەماڵەی و عەشایەری و كە تەنها داگیركاران لێی سودمەند بوون، كاتی ئەوەیە پێكەوە دور لەكینەی كۆن و نوێ، دەستبخەینە دەستی یەكتر بۆ تێپەراندنی ئەم مەترسیانە، بۆ تێپەڕاندنی ئەو چەقبەستووییەی ئێستا، بۆیە پێشنیار دەكەم کە پێویستە ھەموو کەس و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێستا بەرژەوەندی تەسکی حزبی و خێڵ و کوتلەیی و جۆگرافی تێبپەڕێنن، ئێمە پێمان وایە ئەو مەترسیانەی ئێستا ڕووبەڕوومان بونەتەوە گەر هێزی گەل بەری پێنەگرێت بە سەرانی دەسەڵاتی ٣٢ ساڵەی ئەم ھەرێمە هیچ ناكرێت و بە نوقڵانەی هەڵبژاردن پینە وپەرۆ ناكرێن، چونكە مەترسی گەورە بۆ سەر خودی سیستەمی فیدراڵی هەیە”.

بۆیە داوا لە هەموو هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و کەسایەتیە ئاینی و کۆمەلایەتی و ھۆنەری و ڕەوشەنبیری و ڕاگەیاندن و عەشایری و سەرجەم چین تۆێژەکانی ناڕازی دەکەین کۆبوونەوەیەکی فراوان لە شۆێنێکی دیار کراو ئەنجام بدەین، بە ئامانجی :

• گرتنەبەری سیاسەتێکی هاوبەش بۆ بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.

لە حاڵەتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، پێویستە ئەو مەرجانەی کە پرۆسەی ساختەکاری سنووردار دەکەن یان نەھێشتنی ساختەکاری بە ئێکجاری، بەسەر دەستھەڵاتدارانەوە بسەپێندرێت .

• کارکردن بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵگا و کۆکردنەوەی هەموو توێژە بێدەنگ و پەراوێزخراوەکانی خەڵک و کاراکردنی ڕۆڵی سیاسییان.

• ڕەتکردنەوەی ڕۆحی چاوچنۆکی سیاسی و کارکردن بۆ پەرەپێدانی ڕۆحی هاوکاریی بنیاتنەر بۆ زامنکردنی خەباتی هاوبەشی نەتەوەیی .

• پێکهێنانی لیژنەی چاودێری بۆ هەماهەنگی کاری ئۆپۆزسیۆن لە گشت شوێنە جوگرافییەکان بۆ ئەوەی هەموو ناوچەکانی کوردستان بگرێتەوە بە ناوچە کێشەلەسەرەکانیشەوە• کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی چالاکی میدیایی و ئازادی هاتوچۆ لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان .

• ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی و چالاكوانان، رۆژنامەنووسان و ڕێگەدان بە بەشداریکردنیان لە ژیانی سیاسیدا .

• ڕێگەدان بە تاراوگەییەکان و دۆرخراوەکان لە وڵات بە هۆکاری سیاسی و سەلیقەی بەرپرسان بۆ گەڕانەوە بۆ کوردستان و ئەنجامدانی چالاکییە سیاسییەکانیان بەپێی یاساکانی ئازادی ڕادەربڕین .

• گەلی کورد هانی چالاکی سیاسی نادات ئەگەر ئۆپۆزسیۆنی کورد بە پەرتەوازە و ناتەبا و لە پشت بەرژەوەندی و ئامانجی تەسکی شەخسی، حزبی یان بنەماڵەییەوە بێت.

•هەروەها هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان گرنگییەکی جددی نادەن بە ئۆپۆزسیۆنێکی پەرتوو بڵاو و ناکۆک بەینی خۆیان، چونکە ئەم دیاردەیە دەردەخات کە ئەو هێزانە شایستە نین بۆ ریفۆرمی رەوشی ئالۆزی ئەمرۆ، کە بۆ ماوەی زیاتر لە سی ساڵە لە لایەن ئەم دەستھەڵاتەوە بەم شێوە نارێکە بەرێوە دەبرێت .

چەند رێنماییەک لە بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتییان
پێشت چەند رێنماییەک لە بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتییان
داوا دەکرێت مووچەی دوو مانگی فەرمانبەران بەیەکەوە دابەشبکرێت
دواتر داوا دەکرێت مووچەی دوو مانگی فەرمانبەران بەیەکەوە دابەشبکرێت
ەیوەندیدار