چەند رێنماییەک لە بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتییان



بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بەمەبەستی خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی كۆلێرا چەند رێنماییەک بڵاودەکاتەوە و دەشڵێت:” لەكاتی گەشكردن بۆ ناوچە گەشتیاریەكان ئاوی چەم و ڕوبارەكان بەكارنەهێنرێت بۆ خواردنەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە بۆ پاراستنی خۆیان و خێزان و منداڵەكانیان ئەم رێنماییە جێبەجێ بکەن:-

۱ . ئاوی بەرهەم هاتووی پڕۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بەردەوام کاری پاکردنەوەو پاشان مادەی کلۆری تێدەکرێت لەدوایی پشکنینی تاقیگەکانی بەڕێوبەرایەیمان و خۆپاراستنی سلێمانی دابەش دەکرێت بەسەر هاووڵاتیانە

۲ . ئاوی تانکەرێک بەکارمەهێنە بۆ خواردنەوە ئەگەر لۆگۆی بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی پێوە نەبێت یان لە شەمعەی تایبەت بەبەڕێوبەرایەتیمان ئاوی وەرنەگرتبێت .

۳. بەهیچ شێوەیەک ئاوی بیر بەکارنەهێنرێت بۆ خواردنەوە ئەگەر پشکنینی بۆ نەکرابێت لە تاقیگەکان .

٤ . لەکاتی گەشکردن بۆ ناوچە گەشتیاریەکان ئاوی چەم و ڕووبارەکان بەکارنەهێنرێت بۆ خواردنەوە .

٥. ئاوی دەبە و بەڕادێک بەکارنەهێنن بۆ خواردنەوە کە لەبەر تیشکی خۆر دانراوە .

نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕیش دابەزی
پێشت نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕیش دابەزی
ئەدھەم بارزانی: کاتی لێپرسینەوە لەو کەسانە هاتووە کە خەڵكی كوردستانیان نائومێد كرد
دواتر ئەدھەم بارزانی: کاتی لێپرسینەوە لەو کەسانە هاتووە کە خەڵكی كوردستانیان نائومێد كرد
ەیوەندیدار