شاندی هەرێم بەبێ ڕێککەوتن گەڕانەوە



ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ پرسی دوو مووچە و شایستەکانی هەرێم سەردانی بەغدایان کردبوو، بەبێ ڕێککەوتن و بەدەستی بەتاڵەوە گەرانەوە هەولێر.

بەپێی زانیارییەکانی خەڵک، بەغدا داوای ڕادەستکردنی سەرجەم داهاتی نانەوتی کردووە بەڕێژەی 100٪ و دواتر لەوێوە نیوەی بگەڕینێتەوە بۆ هەریم، بەلام ساندی هەرێم ئەمەی قبوڵ نەبووە و ڕێککەوتنی لەسەر نەکرد.

هەرچەندە هیوایەک هەبوو بۆ گەشتنە ڕێککەوتن و ناردنی مووچە لەبەغداوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان هیچ دەستکەوتێکی لەو شێوەیە بەدی نەهات، و شاندەکەش بۆچارەسەرکردنی کێشەکان ڕوویان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.

بەپێی زانیارییەکان شاندەکە داوای کردبوو ئەگەر بە قەرزیش بێت پارەی موچەی ئەو دوو مانگە بۆ هەرێم بنێردرێت بەڵام بەغدا رەزامەندی نەداوە.

نەناردنی مووچە و شایستەکانی هەرێم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە بەغدا داوای لە شاندی هەرێم کردووە سەرجەم داهاتی خاڵە سنوورییەکان رادەست بکرێن و دواتر نیوەی بگەڕێندرێتەوە بۆ هەرێم، بەڵام هەرێم بەم داوایە رازی نییە و ئەوەش بووەتە ناکۆکی نێوان شاندەکەی هەرێم و بەغدا.

لە ئیستادا بەغدا ئامادەکاری دەکات بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی نۆ، بەڵام موچەخۆرانی هەرێم تا ئێستا موچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە، و ئەم درامایەش هێندە ئاڵۆزە پێشبینیکردن بۆ زنجیرەکانی داهاتووی بەنادیاری هێشتۆتەوە.

 

بەبێ فەرمانی دادگا ناتوانرێت ڕێگری لەگەشتی قەرزداران بکرێت
پێشت بەبێ فەرمانی دادگا ناتوانرێت ڕێگری لەگەشتی قەرزداران بکرێت
“X” خزمەتگوزارییەکی نوێ لەخۆ دەگرێت
دواتر “X” خزمەتگوزارییەکی نوێ لەخۆ دەگرێت
ەیوەندیدار