بەم مەرجە ئۆتۆمبێل بە مامۆستایان دەدەرێت



سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند، ژمارەیەک کۆمپانیا داواکارییان پێشکێشکردووە هەرکاتێک مووچەی مامۆستایان سەقامگیربێت ئەوا ئامادەن گرێبەست لەگەڵ مامۆستایاندا بکەن و ئۆتۆمبێلیان بەقیست پێ بدەن.

ئەمرۆ پێنجشەممە، ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی ڕێکخراوی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیستی مانگانە بە مامۆستایان ڕایگەیاند، “ژمارەیەک کۆمپانیا ئامادەییان نیشانداوە بەڵام بەهۆی ناسەقامگیریی مووچەوە ئەو بابەتە ڕاگیراوە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەگەر مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان بەردەوام و سەقامگیر بێت، ئەو کۆمپانیایانە ئامادەن گرێبەست لەگەڵ یەکێتیی مامۆستایان بکەن، بۆیە هەتا مووچە سەقامگیر نەبێت، ئەو بابەتەش جێبەجێ ناکرێت.”

باسی لەوەکرد ئەو ئۆتۆمبێل و کۆمپانیایانە لەجۆری دیارن لە هەرێمی کوردستان و جۆری ئۆتۆمبێلەکانیشیان جیاوازە و دروستکراوی چەند وڵاتێکی جیاوازن، لەنێویاندا ئۆتۆمبێل و کۆمپانیا بەناوبانگەکان.

هاوکات، بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دواکەوتووە، بەجۆرێک هەتا ئەمڕۆ کە ٣١ی ئابی ٢٠٢٣ە، مووچەخۆران مووچەی مانگی تەمموزیان وەرنەگرتووە.

وێنە؛ بە هۆی وشکەساڵییەوە ئاوی دەریاچەی وان کەمیکردووە
پێشت وێنە؛ بە هۆی وشکەساڵییەوە ئاوی دەریاچەی وان کەمیکردووە
مەکتەبی سیاسی پارتی وەڵامی ڕاگەیەندراوە توندەکەی یەکێتی دایەوە
دواتر مەکتەبی سیاسی پارتی وەڵامی ڕاگەیەندراوە توندەکەی یەکێتی دایەوە
ەیوەندیدار