پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند



بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیلێکی جۆری دووتایە دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ش.ع.م)تەمەن ۲۲ساڵ دانیشتوی پارێزگای سلێمانی و (ز.م.ل)تەمەن ۲۰ساڵ دانیشتوی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکران.

پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکردووە دوو تۆمەتبارەکە هەستابوون بەدزینی ماتۆڕسکیلێک لەناوەندی پارێزگای هەڵەبجە.

دەشلێت دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکاندا لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی مادەی ٤٤٦ی یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون.

ئەو شۆفێرەی هاووڵاتییەکی شێلا و هەڵات، خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد
پێشت ئەو شۆفێرەی هاووڵاتییەکی شێلا و هەڵات، خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد
بەهۆی سۆسی ماکدۆناڵد هەرزەکارێک کوژرا
دواتر بەهۆی سۆسی ماکدۆناڵد هەرزەکارێک کوژرا
ەیوەندیدار