بەهۆی سۆسی ماکدۆناڵد هەرزەکارێک کوژرا



میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەهۆی سۆسی ماکدۆناڵد لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا، هەرزەکارێکی ئەمریکی تەمەن ١٦ ساڵ بە چەقۆ کوژرا.

لە بەردەم چێشتخانەیەکی ماکدۆناڵد لە واشنتۆن شەڕ لە نێوان هەرزەکارێک بەناوی “نایما لێجۆن” و خەڵکی میریلاند و کچێکی دیکە، لەسەر سۆسی “شیرین و ترش”ی ماکدۆناڵد ڕوویدا.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، پاش ئەوەی دەبێت بە مشتومڕیان لێجۆن و هاوڕێکەی ویستوویانە لە کچەکە بدەن، بەڵام بۆ بەرگریکردن لە خۆی چەند چەقۆیەکی لە سنگ و سکی لێجۆن داوە، هەرچەندە دەستبەجێ هەرزەکارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام گیانی لەدەستداوە.

تا ئێستا دەسەڵاتداران ناوی ئەو هەرزەکارەیان ئاشکرا نەکردووە کە هێرشی کردووەتە سەر قوربانییەکە، بەڵام ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردووەتەوە کە ئەو کچە دانیشتووی ناوچەکەیە، هەروەها بە تاوانی کوشتن دەستگیرکراوە.

لە لایەکی دیکەوە پارێزەری بەرگریکارەکە پشتڕاستی کردەوە کە ئەو هەرزەکارە بۆ بەرگریکردن لە خۆی چەقۆکێشانی ئەنجامداوە دوای ئەوەی لێجۆن و هاوڕێکەی دەستدرێژییان کردووەتە سەری.

 

پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند
پێشت پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند
یانەی ناشڤیڵ کۆتایی بە سەرکەوتنەکانی میسی هێنا
دواتر یانەی ناشڤیڵ کۆتایی بە سەرکەوتنەکانی میسی هێنا
ەیوەندیدار