یانەی ناشڤیڵ کۆتایی بە سەرکەوتنەکانی میسی هێنا



لەدوای جێهێشتنی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی و پەیوەندی کردنی بەیانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکییەوە میسی توانیویەتی مێژوویەکی نوێ بۆ خۆی و یانەکەش بنوسێتەوە و یەک لە دوای یەک سەرکەوتن تۆمار بکەن.

بەرەبەیانی ئەمرۆ یانەی یئنتەر مەیامی بۆ یەکەمجار لە دوای پەیوەندی کردنی میسی بە ڕیزەکانی یانەکەوە لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ناشڤیڵی کرد و نەیتوانی سەرکەوتن بەسەر ئەو یانەیەدا بەدەست بهێنێت و یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، میسی لەگەڵ مەیامی ١٠ یاریی کردووە  و نۆ یاری بردووەتەوە و لە یارییەکیشدا یەکسان بووە لەوکاتەوەى میسی چووتە ئەمریکا، ئینتەرمەیامی شکستی نەهێناوە.

هاوکات، میسی تائێستا توانیویەتی ١١ گۆڵ بۆ یانەی ئینتەر مەیامی تۆمار بکات و پێش دەستپێکردنی یارییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، میسی و کاپتنی پێشووی ئینتەرمەیامی جامی “لیگا کەپ”یان پیشکەشی هاندەران کرد.

بەهۆی سۆسی ماکدۆناڵد هەرزەکارێک کوژرا
پێشت بەهۆی سۆسی ماکدۆناڵد هەرزەکارێک کوژرا
ملیۆنان کەس بەبێ نیشانە توشی کۆرۆنا دەبن
دواتر ملیۆنان کەس بەبێ نیشانە توشی کۆرۆنا دەبن
ەیوەندیدار