ملیۆنان کەس بەبێ نیشانە توشی کۆرۆنا دەبن



توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆرنیا دەریخستووە، یەک لە پێنج کەس بە بێ ئەوەی نیشانەیان هەبێت پشکنینی ڤایرۆسی “کۆڤید” یان پۆزەتیڤ دەبێت، هەڵگری جۆرێکی بۆماوەیی تایبەتن.

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا زیاتر لە ٦٨٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ بوون.

لە ساڵی ٢٠٢١ توێژینەوەیەک بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە نزیکەی ٣٥٪ی تووشبووانی کۆڤید-١٩  بێ نیشانە بوون، ئەو کات نەزانراوبوو کە بۆچی هەندێک کەس نیشانەکانی تووشبوونیان هەیە و هەندێکی تر نیشانەیان نیە.

ئێستا زانایانی زانکۆی کالیفۆرنیا سانفرانسیسکۆ-UCSF بڵاویانکردووەتەوە، هەندێک لە توشبووان هەڵگری جۆرێکی بۆماوەین کە بە HLA-B15:01  ناسراوە، بەرگریان بەرامبەر بە نیشانەکانی نەخۆشییەکە دەبێت، خانەکانی بەرگری لەشیان کاردانەوەیان بەرامبەر بە بەشێک لە پرۆتینی “کۆڤید” دەبێت.

یانەی ناشڤیڵ کۆتایی بە سەرکەوتنەکانی میسی هێنا
پێشت یانەی ناشڤیڵ کۆتایی بە سەرکەوتنەکانی میسی هێنا
ژینگە لە پاشماوەکانی جەنگ پاک دەکاتەوە و شتی بەسوودیان لێ دروست دەکات
دواتر ژینگە لە پاشماوەکانی جەنگ پاک دەکاتەوە و شتی بەسوودیان لێ دروست دەکات
ەیوەندیدار