بەشەخۆراکی مانگی ٨ دابەش دەکرێت



بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی گۆڕانکاری لە بەشەخۆراکی مانگانە، هەفتەی داهاتوو  دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی ئاب دەست پێ‌ دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی خۆراكی هەولێر ڕوونکدنەوەیەکی بۆ هاووڵاتیان بڵاوکردەوە، ڕۆژی سێشەممە بریکارەکانی خۆراک لە كۆتا ڕۆژدا  بەشەخۆراكی مانگی تەمموزیان وەرگرت.

ئەماژەی بەوەشکرد، پێكهاتەكانی بەشەخۆراك بۆ ئەم مانگە بریتی بوون لە شەكر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، لەتكەنۆك، فاسۆڵیا، برنج، تەنیا هاووڵاتییانی بنكەكانی ٢٠١٦  و ٢٢١  لە جیاتی فاسۆڵیا، نیسكیان وەرگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتتیەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگاداری بریكارەكان دەكەنەوە دوکان وکۆگاکانیان ئامادەبکەن، بەهۆی ئەوەی لە هەفتەی داهاتوو دەست دەكەن بە دابەشكردنی سەبەت خۆراک بۆ مانگی ئاب.

هەروەها داوا لە هاووڵاتییان دەكەن بە مەبەستی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە سەردانی بریكارەكانی خۆراک بكەن، هەر هاووڵاتییەك پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێك سەردانی بریكاری خۆراک نەكات، بەشە خۆراكەكەی دەگەڕێتەوە كۆگەكان و ناوی لە لیستی بریكاری دەسڕدرێتەوە.

ڕۆژانە ١٠٠ کەس بەهۆی سکچوونەوە لە نەخۆشخانەی شار تۆمار دەکرێت
پێشت ڕۆژانە ١٠٠ کەس بەهۆی سکچوونەوە لە نەخۆشخانەی شار تۆمار دەکرێت
قائیمقامی هەولێر: حەوت ئافرەت و دوو پیاومان دەستگیرکرد کە کاری نەشیاویان دەکرد
دواتر قائیمقامی هەولێر: حەوت ئافرەت و دوو پیاومان دەستگیرکرد کە کاری نەشیاویان دەکرد
ەیوەندیدار