I Am Legend لەبەشی دووەم دا دێتەوە جیهانی سینەما



ویل سمیس ناوبانگی خۆی وەک یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین و پشتبەستووترین ئەکتەرەکانی هۆلیوود بەدەستهێنا کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٧ ڕۆڵی پاڵەوانی مرۆڤی لە فیلمی “من ئەفسانەیم” بینی، فیلمەکە لە جیهانێکی دوای ئاپۆکالیپتدا ڕوودەدات کە زۆربەی مرۆڤەکان لەناوبراون یان کراونەتە (خوێنمژ) گۆڕاوەکان کە بە Dark seekers  ناسراون.

ئەم فیلمە لە ڕۆمانی ڕیچارد ماتیسۆن لە ساڵی ١٩٥٤ بە هەمان ناو وەرگیراوە. فیلمەکە باس لە دکتۆر ڕۆبەرت نێڤڵ دەکات، کە دوای ئەو کارەساتەی بەسەر مرۆڤایاتیدا هاتووە لەسەر زەوی هەوڵدەدات چارەسەرێک بۆ ئەو نەخۆشییە بدۆزێتەوە و پەیوەندی لەگەڵ ڕزگاربوانی تری جیهاندا ببوستێت، ئەم دکتۆرە لەگەڕانەکانی و توێژینەوەکانی لەشاری مانهاتن ی ئەمریکا بەردەوامە.

ئەم فیلمەکاتێک لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ بڵاوکرایەوە، سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا لە بۆکس ئۆفیس، داهاتی زیاتر لە ٥٨٥ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیهاندا بەدەستهێنا (بەپێی بۆکس ئۆفیس مۆجۆ)، بە گشتی لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانی ئاساییەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت.

لە ئێستادا فیلمەکە ڕەیتینێکی بەرزی هەیە و لە سەدا ٦٨ی بینەری هەبووە.

بڕیارە ویل سمیس ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت لە بەشی دووەمی فیلمی “I Am Legend” کە  دوای زیاتر لە دە ساڵ لە بڵاوبوونەوەی بەشی یەکەمی فیلمەکە، بەڵام ئەو تاکە ئەکتەری بەناوبانگ نییە کە بەستراوەتەوە بە پڕۆژەکەوە.

لێرەوە ترایلەری فیلمەکە ببینە

وەزیری پەروەردە ژمارەی خوێندكارانی 1ی بنەڕەتی ئاشكراكرد
پێشت وەزیری پەروەردە ژمارەی خوێندكارانی 1ی بنەڕەتی ئاشكراكرد
لە چەند شوێنێكی دیكە كامێرای “خاڵ بۆ خاڵ” جێگیركرا
دواتر لە چەند شوێنێكی دیكە كامێرای “خاڵ بۆ خاڵ” جێگیركرا
ەیوەندیدار