نرخی نەوت و زێڕ بەرزبووەوە



نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 80 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت لە کاتێکدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ 81 دۆلار و 56 سەنت بەرزبووەتەوە.

هۆکارێکی سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ دابەزینی ئاستی نەوتی ئەمبارەکانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە ئەوەش وا دەکات خواست لەسەری زیاتر بکات.

هاوکات نرخی زێڕیش هەڵکشانی گەورەی تۆمار کرد و نرخی یەك ئۆنسە لە هەزار و 915 دۆلارەوە گەیشتە هەزار و 937 دۆلار.

 

“ماددە هۆشبەرە فڕیوەکان” هەڕەشە لە عێراق دەکات
پێشت “ماددە هۆشبەرە فڕیوەکان” هەڕەشە لە عێراق دەکات
عێراق سیستمی ڕادار دەکڕێت
دواتر عێراق سیستمی ڕادار دەکڕێت
ەیوەندیدار