عێراق سیستمی ڕادار دەکڕێت



لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پرسی کڕینی سیستمی ڕادار لەلایەن عێراقەوە لە کۆمپانیای تالیسی فەڕەنسی گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی ڕایگەیاند، سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ماکردۆن ئەنجامداوە و باس لە چۆنیەتی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی ھاوبەشی ستراتیژیی نێوان عێراق و فەڕەنسا کراوە، گفتوگۆکراوە لەبارەی پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لەبوارەکانی ئابوری، کولتووری، ئەمنی و سەربازیی، بەتایبەتی دۆسیەی گرێبەستی کڕینی سیستمی ڕادار لەلایەن عێراقەوە لە کۆمپانیای تالیسی فەڕەنسی کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەنگی لەسەر دراوە.

هاوکات، هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە ئامادەکارییەکانی بەستنی سێیەمین کۆنگرەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی کراوە کە بڕیارە لە داھاتوودا لە بەغداد ئەنجامبدرێت، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی ئەو سەردانە فەرمییەی کە بڕیارە سەرۆکی فەڕەنسا بەم زووانە بۆ بەغدا ئەنجامی بدات.

نرخی نەوت و زێڕ بەرزبووەوە
پێشت نرخی نەوت و زێڕ بەرزبووەوە
ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی مووچە کۆدەبێتەوە
دواتر ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی مووچە کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار