سبەینێ یەك ملیۆن لیتر نەوت دەگاتە ئەم ناوچەیە و دابەش دەكرێت





لیژنەی دابەشكردنی سوتەمەنی لە قەزای پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی بڕی یەك ملیۆن لیتر نەوتی سپی دەگاتە سنورەكەیان و كۆتایی بە دابەشكردنی نەوت لە ناحییەكانی گەرمك و ناڵپارێز دەهێنرێت.

لیژنەی دابەشكردنی سوتەمەنی لە قەزای پێنجوێن ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە 7ی 12ی 2022 لەسنوری پێنجوێن پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بە سەر هاووڵاتیان لە هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز و گوندەكانی دەوروبەری دابەشكرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە سبەی دابەشكردن بەردەوام دەبێت و بڕی یەك ملیۆن لیتر دەگاتە سنورەكە و لە هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز و گوندەكانی دەوروبەری و كۆتایی بەدابەشكردنی نەوت دەهێنرێت .

ئاشكراشیكردووە، پڕۆسەی دابەشكردنە كە سبەی تەواو دەبێت، كە نزیكەی 12 هەزار خێزان دەگرێتەوە، بۆ هەرخێزانێكیش بڕی 200 لیتر بەنرخی 103 هەزار و 500 دینار دابەشدەكرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە، ئەمساڵ لە سنوری قەزای پێنجوێن و دەورووبەری بۆ هەر خێزانێك بڕی 2 بەرمیل نەوت دابەشدەكرێت .

خۆپیشاندانەكەی ناسریە كوژراو و برینداری لێكەوتەوە
پێشت خۆپیشاندانەكەی ناسریە كوژراو و برینداری لێكەوتەوە
بافڵ تاڵەبانی؛ ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە نا تەندروستە بكەین حكومەت پەیڕەوی دەكات
دواتر بافڵ تاڵەبانی؛ ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە نا تەندروستە بكەین حكومەت پەیڕەوی دەكات
پەیوەندیدار